ماڵپه‌ڕی KDP چاكسازیه‌كانی كابینه‌ی نۆ به داتاوه ده‌خاته‌ڕوو

سلێمانی-KDP.info- چاکسازی بناغەی حکوومەتێکی بەهێز و کارامەیە. کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، ئەولەویەتیان دا بە چاکسازی بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، بەهێزکردنی دامەزراوەکان، بەرزکردنەوەی شەفافیەت و کارامەیی لە سەرتاسەری هەرێمدا.
دیدگا و دەستکەوتە ستراتیژییەکان
دیدگای ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بنیاتنانی حکوومەتێکی مۆدێرن. دەستکەوتە سەرەکییەکان بریتین لە:
-دامەزراندنی بانکی نیشتمانی بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی دارایی كه به بڕی 250 ملیار دینار سه‌رمایه‌ی دامه‌زراندنی بانكی نیشتیمانی له هه‌رێمی كورستان خه‌رج كراوه، هه‌روه‌ها 900 هه‌زار هه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆران كراوه‌ته‌وه له پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من).

-له بواری چاكسازیی كاڕگێڕیش 1.478 دۆسه‌ی پله باڵا و تایبه‌ته‌كان پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كراوه، له بواری سه‌ربازیش، له كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌نگاوی گرنگی نێوده‌وڵه‌تی نراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سێكته‌ره‌دا چاكسازیی گه‌وره بكرێت، 88.900 ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی 34 لیوای سه‌ر به 7 فیرقه و 2 فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی جێگیر كراون و هاتوونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كه ئه‌مه جێگای ئومێد و پشتیوانیی گه‌وره‌ی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌یه.

-جیا له‌وه‌ش له سێكته‌ری فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی، 357.815 دۆسه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كراوه و 402 دۆسیه رێكخراونه‌ته‌وه، 4.189 دوومووچه‌یی نایاسایی بڕدراون، 17.805 دۆسیه‌ی خانه‌نشینی له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری گواستراونه‌ته‌وه.
-له بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیش، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی زۆر گرنگی ناوه، 109 ترلیۆن دینار گه‌ڕانه‌وه له قه‌رزی بانكه پسپۆڕییه‌كان له کۆی گشتی (4.058.953.686.350)، هه‌روه‌ها 138.6 ملیار دینار گه‌ڕاوه‌ته‌وه (به نه‌خت و به موڵك) له كۆی گشتی قه‌رزه بازرگانییه‌كان كه بریتییه له (408.470.119.927) دینار، جگه له سوودی بانكی، كه ده‌كاته (662.881.414.490)دینار.

دەرەنجام: لە قەیرانەوە بۆ دەرفەت
کابینەی نۆیەم لە ڕێگەی چاکسازییەوە ئاڵەنگاری کردە دەرفەتی پێشکەوتن. بە پلانی ورد و دیدگای بەهێز، ئێستا دامەزراوەکانی کوردستان کاراتر و شەفافترن و بۆ داهاتوو ئامادە کراون. هێزی هەرێم لە چاکسازییەکانییەوە سەرچاوە دەگرێت — سەقامگیریی ئەمڕۆ، گەشەکردنی سبەی.

باسی چواره‌م
نووسینی: دكتۆر عرفان عه‌زیز




