"کوردانی ئێزدی بەشداری لە چاڵنجی ملیۆن دەنگ بۆ پارتی دەکەن"

شنگال-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال رایدەگەیەنێت، ھیچ شک و گومانمان نییە پارتی ئەم ھەڵبژاردنە زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ بەدەست دەهێنێت و ئێمەش وەکو سنووری قەزای شنگال، بەشداری لە چاڵنجی یەک ملیۆن دەنگ بۆ پارتی دەکەین و ئەمجارە دەنگی ئێمە زیاد دەکات.
نازم ھەرکی، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ھیچ گومان لەوەدا نییە لەم ھەڵبژاردنەدا پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ بەدەست دەهێنێت، ئەوەش بە پشتگیریی جەماورەی خۆمان کە بەو جۆش و خرۆشەوە پشتگیری لە لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکەن، چونکە ئەوەی بەرگری لە مافی خەڵک دەکات بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانە و خەڵکی ئێمەش ھۆشیارە و دەزانن کێ خزمەتیان دەکات، بۆیە خەڵک بەردەوام بە شێوەیەکی فراوان پشتگیری لە لیستی پارتی دەکەن.
هەرکی ڕوونیشی کردەوە، پارتی لە ڕابردوو و لە داھاتووشدا حیزبی یەکەمی بێ رکابەر دەبێت لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان و خەڵک پێشتر لایەنەکانی دیکەی تاقی کردووەتەوە و ئەمجارە دەنگ بە پارتی دەدەن.
بەرپرسی لقی ۱۷ هێمای بۆ ئەوەش کرد، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای نەینەواش یەکەم بوو و ئەمجارەش دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال زۆر زیاد دەبێت.
بڵند ئیبراھیم




