٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قوتابیانی زانکۆ بۆ KDP: لەپای وەفای پارتی ئێمەش وەفادار دەبین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- قوتابیانی زانکۆکانی هەولێر و سۆران، لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، داوا لە گەنجان دەکەن بە گوڕوتینەوە بەشدار بن لە ڕۆژی دەنگدان و دەنگدەرێکیش دەڵێت: لە پای وەفای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ نەتەوەکەی، ئێمەی گەنجانیش وەفا دەنوێنین و دەنگ بە لیستی ۲۷٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین.

یونس سامی، کە گەنجێکی تەمەن ۲۲ ساڵە و خوێندکاری ئەندازیاری شارستانییە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بڕیاری داوە بە گوڕوتینەوە لە ڕۆژی دەنگدان ئامادە بێت بۆ سەرخستنی لیستی ۲۷٥ـی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "من وەک گەنجێک دەنگم بۆ پارتییە. پارتی خاوەن مێژوویەکی دوورودرێژی پڕ سەروەرییە لە خەبات بۆ مافی کورد. گەورەترین دەستکەوتی پارتی دامەزراندن و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە.

 یونس گوتیشی، "ئەوەی وا دەکات پارتی هه‌میشه‌ بە یەکەمی بمێنێتەوە ئەوەیە، پارتی پارێزەری سەرەکیی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانه‌. دەستکەوت و شانازییه‌كانیشی بۆ كوردستان وا دەکەن پارتی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی لایەنگرانی بەرز ببنەوە.

ئیلهام کەوکەز، کە خوێندکاری بەشی دەروونزانی، قۆناغی ۳ـی زانکۆی سۆرانە، پاڵپشتی لە پارتی دەکات و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "بێگومان دەنگ بە لیستی ۲۷٥ـی پارتی دەدەم، چونکە هەم ڕابردووی و هەم ئێستاشی پڕ لە دەستکەوت و شانازییە، پارتی لە پێناو پاراستنی ناسنامەی کوردان، قوربانی داوە لە ڕابردوودا، ئێستاش بەردەوامە لە خەباتی شارستانی و دیموکراسی. ئەگەر پارتی نەبێت مافە ڕەواکانمان زەوت دەکرێن، بۆیە پارتی شایستەی دەنگی تەواوی کۆمەڵگەیە، چونکە زەحمەتە هیچ حزبێک وەک پارتی شان لە بەرپرسیارەتییە قورسەکان بدات.

ئیلهام دەشڵێت، کوردستان نەیار و ناحەزی زۆرە، دەوروبەرمان دەور دراوە بە دوژمن، ئێمەی کورد پێویستمان بە پارتێکی دڵسۆز و بەوەفای وەک پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە. لەپای وەفای پارتی بۆ نەتەوەکەی، ئێمەی گەنجانیش وەفا دەنوێنین و دەنگی پێ دەدەین. پارتی ئەو حزبەیە کە جیگەی متمانەی خەڵکە.

لە کۆتاییدا گوتی، پارتی شایستەی دەنگی هەموو چین و توێژەکانە، ئەمەیە وام لێدەکات بانگەوازی کچان و کوڕان بکەم بە شانازیی و دڵنیاییەوە دەنگ بە لیستی ۲۷٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن."

سوهەیب قه‌ره‌مان سه‌بری، گەنجێکی ترە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "بە پەرۆشم ڕۆژی ھەڵبژاردن بێت تا ده‌نگی خۆم به‌ لیستی شایسته‌ی 275ی پارتی بده‌م و ئه‌و کەسانه‌شی دەیانه‌وێت دەنگیان بە شایستەیی بەکاربهێنن، پێویسته ده‌نگ به‌ پارتی بده‌ن كه‌ به‌ جوانترین شێوە خزمەتی نیشتیمانی کردووە، زۆرترین دەستکەوتی هەبووە و زۆرترین قوربانی داوە و بە کردار خزمەتی کردووە.

 سوهەیب دەشڵێت، "ئەوەی لای هەموومان ئاشکرایە، کاتێک ناوی پارتی دێت، ڕاستەوخۆ پڕۆژە و ئارامی و ئاوەدانی و ئاساییش دێتە خەیاڵمان، ڕوونیشە بۆ ئەوەی نەفرۆشرێین، بۆ ئەوەی خاکمان هەڕاج نەکرێت، بۆ ئەوەی کەڕامەت و شەڕەفمان پارێزراو بێت، بۆ ئەوەی ۱۰ ساڵ چاوەڕوان نەبیت شەقامێکی چەند مەتری تەواو بکرێت، بۆ ئەوەی خەونەکانمان ببنە ڕاستی، بۆ ئەوەی حکوومەتێکی بەهێز و خاوەن ئیرادەمان هەبێت، پێویسته موکوڕتر لە پێشوو، لیستی ۲۷٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێرین. ‌پارتی داربەڕووەکەی کوردستانە، هەر کاتێک پارتی بەهێز بێت، کوردستان بەهێزە.

 

ئەژین غەفار

 

هەواڵی پەیوەندیدار