ساناو جوانڕۆیی بۆ KDP: ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی وتارێک لە کەرنەڤاڵەكەی سلێمانی پێشکەش دەكات

سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی دەچێتە سلێمانی و لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتارێک پێشكێش دەکات.
پەیوەست بە کەرنەڤاڵە جەماوەریەكەی ئەمڕۆی پارتی لە سنووری بازنەی سلێمانی، ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، "بڕیارە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا کەرنەڤاڵێکی جەماوەری لە سنووری بازنەی سلێمانی بۆ ناساندنی بەربژێرێكانمان ساز بکات.
ساناو فەرەیدوون گوتیشی، "کەرناڤاڵەکە لەدوای کاژێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدار دەبێت و گوتارێک پێشکێش دەکات.




