٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەگڤان ھالۆ بۆ KDP: پارتی لە هەموو قۆناغەکاندا پێشەنگ بووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەگڤان ھالۆ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت، گەر بمانەوێت بە شکۆمەندی و سەربەرزی بژین پێویستە دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین تاکو کورد و کوردستانیان و خاکی وڵات پارێزراو بێت.

سەگڤان ھالۆ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، سەرەتا داوا لە ھاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم دەنگ بەو حزبە سیاسیە بدەن کە بەرگری لە کەرامەت و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەکات، دەنگ بدەن بەو حزبەی کە جێگەی متمانەیە و خاکی وڵات و گەلەکەی خۆی ھەرزان فرۆش ناکات.

سەگڤان ھالۆ پێی وایە گەر بمانەوێت بە شکۆمەندی و سەربەرزی بژین پێویستە دەنگ بە لیستی پارتی بدەین تاکو کورد و کوردستانیان و خاکی وڵات پارێزراو و ھەمیشە بەرەو ئاوەدانی زیاتر بچێت.

ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ مێژووی پڕ سەروەری و دەستکەوتی پارتی و دەڵێ، "پارتی حزبێکە حەفتاو نۆ ساڵە لە خەبات و تێکۆشاندایە لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان، بۆ ئەوەی ئەم دۆزە ڕەوایە بگەیەنێتە وێستگەی ئارامی و ھەوڵی چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی ‌بدات و بۆ ئەوەی لەلایەک سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کومەڵایەتی لە ھەرێمە فرە پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینی و زماندا بچەسپێنێت و لەلایەکی تریشەوە خەباتی دژی دیکتاتۆریەت و توتالیتاریەت لە عێراقدا بۆ چەسپاندنی دیموکراسیەت کردووە.

ھالۆ زیاتر گوتی، "بەڵگەش بۆ ئەمە بارزانی نەمر ھەر لە ساڵی ١٩٤٦وە دروشمی دیموکراسی بۆ عێراق و مافی چارەی خۆنووسینی بۆ باشووری کوردستان بەرز کردەوە و تاکو ئێستاش پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی ھێژا سەرۆک بارزانی لەسەر ئەم ستراتیژیە بەردەوامە، پارتی لە ھەموو قۆناغەکاندا واتە چەکداری و شارستانی  پێشەنگ بووە لە بەرگریکردن لە خاک و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی گەلی کوردستان و ھەرگیز ئامادە نەبووە سازش لەسەر بستێکی خاکی پیرۆزی کوردستان بکات و ڕووبارێک خوێنی بەخشیووە بە دۆزە ڕەواکەمان.

سەگڤان ھالۆ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەشڵێت، "بەھێزبوونی پێگەی پارتی بەھێزبوونی کوردستانە لە ھەموو ڕویێکەوە ھەربۆیەش داوا لە کوردستانیان دەکەم دەنگ بە لیستی ٢٧٥ بدەن بۆ دواڕۆژێکی ئاوەدانتر و پارێزراوتر و سەرکەوتوو تر.

هەواڵی پەیوەندیدار