شرۆڤه‌كارێك: پارتی لە تاقیکردنەوەی خەڵک دەرچووە..بە کردار قسە دەکات

دهۆك-KDP.info- شرۆڤه‌كارێكی سیاسی دەڵێت، به‌هۆی پابه‌ندییه‌كانی پارتی به‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكی دابوو، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی زۆر به‌هێزتر بووه. ده‌شڵێت "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆی بووه هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن پارتی زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێ."
د.وه‌عدی مزووری، شرۆڤه‌كاری سیاسی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی ڕاسته‌قینه بكرێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو، ئه‌وه ڕێژه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی زۆر هه‌ڵكشاوه، ژماره‌ی ده‌نگی پارتیش زۆر زیادی كردووه، پێشتر پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی هه‌ر به‌هێزبوو، به‌ڵام به‌هه‌ر هۆكارێك بێت خه‌ڵكێك به‌شداریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نەکردووە، ئه‌مجاره چونكه هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ پەرلەمانی عێراق و په‌یوه‌سته به مافه نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، پێشبینی ده‌كه‌م زۆرترین ده‌نگده‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پێشبنی ده‌كرێت لیستی 275ی پارتی زۆرترین ده‌نگ تۆمار بكات."
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه گوتی"خه‌ڵك پارتی تاقی كردووەتەوه، پڕۆژه‌كانی پارتی بینیوه و ده‌زانێ پارتی ته‌نیا دروشم و قسه نییە، به‌پێچه‌وانه‌وه پارتی زۆرترین پابه‌ندی هه‌بووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكی داوه، پارتی بە كردار قسە دەکات، ئه‌مه‌ش خاڵێكی به‌هێزه بۆ زیادبوونی ده‌نگی پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركه‌وتنی لیستی 275ی پارتی."
د.وه‌عدی مزووری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "پارتی به‌ره‌و تۆماركردنی یه‌ك ملیۆن ده‌نگ و بگره زیاتریش ده‌چێت، چونكه كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌نگده‌ریش به‌گوێره‌ی پابه‌ندییه‌كانی پارتی ده‌نگ به لیستی 275 بدات، واته هه‌موو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێ و زۆرترین خه‌ڵك ده‌نگ به پارتی ده‌دات."
قائید میرۆ




