گەنجان بۆ KDP: بە پەرۆشهوه چاوهڕوانی ڕۆژی دهنگدانین به لیستی یهك ملیۆنی و زیاتریش

دھۆک-KDP.info- گەنجانی ھەرێمی کوردستان، بە پەرۆشە ڕۆژی ھەڵبژاردن بێت و داواش لە ھەموو خەڵکی کوردستان دەکەن لە ڕۆژی دەنگداندا بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، بۆ ئەوەی ئاوەدانی و ئارامی و ئەو دەستکەوتانەی بە خوێنی شەھیدان بەدەست ھاتوون، پارێزراو بن.
ئەیھان عەبدولدولئەحەد، کە کچێکی مەسیحییە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، داوا لە ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکەم دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، لەبەر ئەوەی تاکە لیستە خزمەتی ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکان بەبێ جیاوازی دەکات و تاکە لیستیشە لە بەغدا بەرگری لە مافی ھەموو عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆیە ئەرکی ھەموومانە پارتی دیموکراتی کوردستان بکەینە نوێنەری خۆمان لە بەغدا، بۆ ئەوەی ببێتە بەرگریکار لە مافی ئێمە و ھەموو گەلی عێراق.
ئەو ھاووڵاتییە مەسیحییە دەشڵێت، دەنگمان بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت، لەبەر ئەوەی پارتی ھەمیشە بۆ بەرژەوەندیی خەڵک قوربانیی داوە و خەباتی کردووە و بەردەوامیشە لە خەباتکردن بۆ ئەوەی ھەموو خەڵک بگاتە مافی خۆی.
لای خۆشیەوە، زەھرا بەرواری، کە کچێکی دیکەی پارێزگای دھۆکە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم لیستە بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان و خاکی کوردستان کردووە و خۆی لە خێزان و منداڵی شەھیدان کردووەتە خاوەن، کە ئەگەر پارتی نەبووایە ئێستا ئێمەش نەدەبووین، بۆیە باب و باپیرانی ئێمە لەسەر ئەو رێبازە بوونە و ئێمەش لەسەر ئەو رێبازە بەردەوام دەبین.
زەھرا ئاماژەشی دا، پارتی لە ئاوەدانی و بەرگریکردن لە مافی خەڵک بەردەوامە و ھەر پارتیشە دەتوانێ خزمەتی خەڵک بکات و بەرگری لە مافەکانیان دەکات، بۆیە با ھەموومان لە ڕۆژی دەنگداندا بچینە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی بدەین، لەبەر ئەوەی لیستی پارتی، لیستی ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەژیان و خۆڕاگرییە، بۆیە داواکارم ١١/١١ بکەنە کەرنەڤاڵێک بۆ سەرکەوتنێکی گەورە بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.
عومەر عەبدوڵڵا، گەنجێکی دیکەی پارێزگای دھۆکە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لیستی خۆڕاگری و ئارامی و ئاوەدانی و سەرکەوتنی كوردستانیانه، بۆیە پێویستە ھەمووان پێکەوە لە ڕۆژی دەنگداندا بچینە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی پارتی بدەین، چونکە ئەوەی بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان دەکات و ئەوەی خەباتی بە درێژایی ٧٩ ساڵ لە پێناو مافی خەڵکی کوردستان کردووە، تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە بەھێزبوونی کوردستان، لە بەھێزبوونی پارتی دیموکراتی کوردستاندایە، بۆیە پێویستە پارتی لە بەغدا بەھێز بێت بۆ ئەوەی کوردستان بەھێز بێت، ھەر بۆیە لێرەوە داوا لە ھەموو دەنگدەران دەکەین دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، چونکە تاکە لیستە دەتوانێت ئاواتەکانمان بەدیبێنێت.
بڵند ئیبراھیم




