٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو حزب و لایەنانە بڕیاریان دا دەنگ بە لیستى (٢٧٥)ى پارتى دیموكراتی كوردستان بدەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، حەوت پارت و لایەنی سیاسیی تورکمانی، بڕیاریان دا لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، کە بڕیارە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوە بچێت، پشتیوانی لە لیستی ژمارە ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن. ئەوان داوا لە تەواوی پێکهاتەی تورکمان دەکەن دەنگ بەم لیستە بدەن، بە ئامانجی بەهێزکردنی ئەو هێزە نیشتمانییە تێکۆشەرە لە بەغدا بۆ بەرگریکردن لە مافەکانیان.

دەقی بەیاننامەى لایەنە توركمانییەكان سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:

بەناوى خوداى گەورە

هەرێمی کوردستان هەمیشە جێگاى برایەتى و تەبایی بووە.  خەڵکی کوردستان دوور لە ڕق و جیاكارى له چوارچێوەى گیانى لێبووردەیی، ئەو شارستانیەت و  فەرهەنگه پڕبەهایەیان پاراستووه. كه ئەم فەرهەنگه، ڕەنگی داوەته سەر ژیانی سیاسی و حوكمڕانیش و مافى نەتەوەیى و سیاسىی پێكهاتەكان گەرەنتی كراوه، كە ئەمەش لە ئەنجامى هاوپەیمانى و یەكڕیزىی لایەنە سیاسییەکانى پێكهاتەکان بووە.

بە تایبەتى ئەم پەیوەندییە مێژووییەى پێكهاتەی توركمان و پارتى دیموكراتى کوردستان و  بەردەوام پاڵپشتى و پشتیوانى سەرۆك بارزانى له ماف و داواكارییەكانى توركمان.

بۆیه ئێمه ئەو حزب و لایەنانەى توركمان كه ناومان هاتووه، بریارمان دا، له هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق كه له ١١/ ١١/ ٢٠٢٥ ئەنجام دەدرێت، دەنگ بە لیستى ژمارە (٢٧٥) ى پارتى دیموكراتى كوردستان بدەین و داوا له پێکهاتەى توركمان دەكەین دەنگ بەم لیسته بدەن بۆ ئەوەی ئەو هێزه نیشتمانییە تێکۆشەره، له بەغداش بەرگرى له ماف و داواكارییەكانى پێكهاتەكان بكات و پارێزگارى لە بەرژەوەندییەكانى خەڵكى كوردستان و قەوارەى هەرێم بكات.

پارتى گەشەپێدانى توركمان

پارتى دیموكراتى توركمان

بزووتنەوەی دیموكراتى توركمانى

پارتى رزگاریى نەتەوەیی توركمانى

كۆمەڵەی ڕۆشنبیریی توركمانى

كۆمەڵەی لیبڕاڵى توركمانى

پارتى گەزەنگى توركمانى كەرکووك

هەواڵی پەیوەندیدار