٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھیوا ئەحمەد بۆ KDP: كەركووكیه‌كان بە دەنگەكانیان وەڵامی خەبات و ئاوەدانیی پارتی دەدەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک - گەرمیان، داوا لە خەڵکی کەرکووک دەکات، دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی بدەن، ئەو لیستەی لە مێژووی خۆیدا خۆی لە کەرکووک کردووەتە خاوەن و بۆ جارێکیش سازشی نەکردووە. دەشڵێ، چاوەڕێ دەکەین خەڵک بە دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ وەڵامی خەبات و تێکۆشانی پارتی بداتەوە.

پەیوەست بە بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لە بازنەی كەركووك، ھیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک - گەرمیان، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و گوتی، "جۆش و خرۆشی بانگه‌شه‌مان هه‌ر لە مەکتەبی ڕێکخستنەوە تا دەگاتە لق و ناوچەکان و ھەموو ئۆرگانەکانی دیکەی سەر بە پارتی بەردەوامن، بۆیە ئەوەی خۆی بە پارتی دەزانێت و پارتی و سەرۆک بارزانی و ڕێبازی بارزانی خۆش دەوێت، سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ئەوەی لە ھەموو ھەڵبژاردنەکانی پێشووتر زیاتر دەنگ بەدەست بێنین."

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە کەرکووک گوتیشی، "بێگومان ئەمجارە پارتی لە کەرکووک دەنگەکانی زۆر زیاد دەکات، بۆیە تیمەکانی سەر بە دەنگی تایبەت ھاتوون و پۆلینکاری کراوە و پەیوەندی بە ھەمووانەوە کراوە، بۆ ئەوەی دەنگی تایبەت نەفەوتێت و بۆ نوێنەرانی پارتی بێت، ئێمە دەنگدەری تایبەتمان کەمترە لە کەرکووک، ئەوەی ھەیە زیاتر کەسوکاری دەنگدەری تایبەتە."

هیوا ئەحمەد بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک - گەرمیان، داواش لە خەڵکی کەرکووک دەکات، لەسەر ئاستی ھەموو عێراقیش دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، ئەم لیستەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و ئاو دێنێت و ڕێگەوبان باش دەکات و بەنداو دروست دەکات و ڕووناکی دێنێتە ماڵی ھەمووان، ئەوە هەر پارتی بووە كە لە مێژووی خۆیدا خۆی لە کەرکووک کردووەتە خاوەن، بۆیەش چاوەڕێ دەکەین خەڵک بە دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ وەڵامی خەبات و تێکۆشان و ئاوەدانیی پارتی بداتەوە."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار