٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیەندراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ھەواڵێکی ناڕاستی ھەندێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیا ڕەت دەکاتەوە.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەیەکە:

ئەمڕۆ ھەینی ٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، ھەواڵێکی ناڕاست لە ھەندێ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە، کە گوایە لە ڕێگەی درۆنەوە ھێرش کراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە.

ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەم دەنگۆیە ھیچ ڕاستییەکی تیدا نییە و ھیچ ڕووداوێکی لەو جۆرەش ڕووی نەداوە، دەنگی ئەو تەقانەشی بیستراون، مەشق و ڕاھێنانی سەربازی بووە ھیچ جێگەی مەترسی نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار