هەڵەبجەیی و هەورامیهكان: دەنگمان دەڕواتە ناو سندووقەكانی ملیۆنی و زیاتری لیستی 275ی پارتی

هەڵەبجە-KDP.info- هاووڵاتییانی هەڵەبجە و هەورامان لە چوارچێوەی چاڵنجی جێگری سەرۆك بارزانی هەڤاڵ نێچیرڤان بارزانی، بانگەشە بۆ لیستی 275ی پارتی دەكەن و دەڵێن، دەنگەكانمان لە هەڵەبجە و هەورامانەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە و هەر پارتیش بە حزبی ژمارە یەكی عێراق و كوردستان دەهێڵینەوە و دەنگێك دەبین لە دەنگە ملیۆنییەكەی پارتی و سەرۆك بارزانی.
ئەنوەر هەورامی، کە پیشەی مامۆستایە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وەك مامۆستایەكی دەڤەری هەڵەبجە و هەورامان، بە شانازییەوە یەكێك دەبم لەو ملیۆن دەنگە بۆ سەرخستنی لیستی 275ی پارتی، چونکە تەنیا پارتی خزمەتی ناوچەكەمانی كردووە و ئایندەی هەڵەبجە و هەورامان و گەشەكردنیشی، هەر لە لایەن پارتییەوە دەبێت و دەزانین پارتییە هەموو ئەو پڕۆژانەی جێبەجێ كردووە، هەر لەبەر ئەوە خەڵكی كوردستان متمانە بە كاندیدانی لیستی 275 دەدەن، چونكە دەزانین داكۆكیكاری مافە دەستوورییەكانی گەلەكەمانە".
مام والی ئازیز، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان، لای خۆیەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بەوپەڕی باوەڕەوە دەنگمان بۆ لیستی ملیۆنیی 275ی پارتییە، چونکە مێژوویەكی پاكی هەیە و هەموو پیلانەكانی دووژمنانی دژ بە گەلەكەمانی پووچەڵ كردوونەتەوە و قەڵغانی پاراستنی وڵات و بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد بووە، کە مێژووی پاك لای پارتی و سەرۆك بارزانییە و ئەوە پارتییە حزبێكی ئامرازە بۆ ئامانجی گەورە، كە كوردستانە".
هاوکات، پشتیوان كەمال هاواری، کوڕە شەهید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: " لەبەر ئەوەی پارتی مێژوویەكی زێڕینی هەیە لە ئاوەدانی و بەرگری لە ئاسایش و پاراستنی كوردستان، دەنگمان دەڕواتە ناو سندووقەكانی ملیۆنیی لیستی 275ی پارتی، چونکە لە هەموو ڕۆژە سەختەكاندا پارتی لە پێشەوەی سەنگەری بەرگری بووە و توانیویەتی سەركەوتوو بێت، من كوڕی شەهیدم داوا لە هاووڵاتییان دەكەم دەنگیان بۆ لیستی 275 و كاندیدەكانی بێت، لەبەر ئەوەی سەركەوتنی پارتی، سەركەوتنی كوردستانە و ئارامی و ئاوەدانی لەو شوێنەیە کە پارتی حكومڕانیی دەكات، لە پاش سەردانەكانی مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، هەڵەبجە و هەورامان كاروانی ئاوەدانی تێدا بەردەوامە، بازاڕ بووژاوەتەوە و هەلی کار بۆ گەنجەكانمان دەستەبەر بووە".
عەزیز ڕەسووڵ




