دكتۆر عرفان وورد و درشتی دروستکردنی ڕێگه‌وبانه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می بۆ KDP خسته‌ڕوو

هه‌ولێر-KDP.info- ڕێگه‌وبانەکان بڕبڕەی پشتی گەشەپێدانی مرۆڤایه‌تین، شار و پیشەسازیەکان بەیەکەوە دەبەستنەوە. کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، ژێرخانی ڕێگه‌وبانی لە پێشینە دانا، بۆ پاڵپشتیکردنی بازرگانی، پیشەسازی، گەشتوگوزار و ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان. هەروەها ڕێگه‌وبانی باشتر یارمەتیدەرە، بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و باشترکردنی سەلامەتی لە سەرانسەری هەرێمدا.
دیدگا و دەستکەوتە ستراتیژییەکان

دیدگای ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بەدیهێنانی ئابووری، سەلامەتی و گەشەی ئابوورییە. بۆ بەدیهێنانی دەستیکردووە بە ئەنجامدانی.
زنجیرەیەک پڕۆژەی ستراتیژی، لەوانە:

- دروستکردنی ڕێگه‌کانی دەرەوەی شار، بۆ بەستنەوەی شار، شارۆچکە و گوندەکان. كه وردەکاریەکەی به‌م شێوه‌یه بووه: كۆی گشتی پڕۆژه‌كان له بواری ڕێگه‌وبان هەتا ئێستا ١.١١٩ پڕۆژه‌یە ه، ٤.٣ ترلیۆن دینار و ٥.١٢٦ كیلۆمه‌تر ڕێگه قیركراوه. له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ٧١٨ پڕۆژه جێبه‌جێكراون به‌گوژمه‌ی ١.٠٣ ترلیۆن دینار، كه ٢.٦٨١ كیلۆمه‌تر ڕێگه، و ٤٠١ پڕۆژه‌ش له جێبه‌جێكردندان به به‌های ٣.٢٨ ترلیۆن دینار ٢.٤٤٥ كیلۆمه‌تر ڕێگه، كه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان به‌م شێوەیە:
یه‌كه‌م: هه‌ولێر ١.٩٦٣ كیلۆمه‌تر ڕێگه دروستكراوه، له‌كۆی ٢٧١ پڕۆژه به به‌های ٢.٢ ترلیۆن دینار.
دووه‌م: سلێمانی ١.٢٠٥ كیلۆمه‌تر ڕێگه دروستكراوه، له‌كۆی ٣٩٥ پڕۆژه به به‌های ٤٦٨ ملیار دینار.
سێیه‌م: دهۆك ٨٠٢ كیلۆمه‌تر ڕێگه دروستكراوه، له‌كۆی ١٢٧ پڕۆژه به به‌های ٩٨٦ ملیار دینار.
چواره‌م: سۆران ٥٦٢ كیلۆمه‌تر ڕێگه دروستكراوه، له‌كۆی ١٠٢ پڕۆژه به به‌های ٩٤.١ ملیار دینار.
پێنجه‌م: گه‌رمیان ١٨١ كیلۆمه‌تر ڕێگه دروستكراوه، له‌كۆی ٦٩ پڕۆژه به به‌های ٢٢٧ ملیار دینار.
شه‌شه‌م: ڕاپه‌رین ١٥٩ كیلۆمه‌تر ڕێگه دروستكراوه، له‌كۆی ٩٧ پڕۆژه به به‌های ٨٧.٢ ملیار دینار.
حه‌وته‌م: زاخۆ ٦٥ كیلۆمه‌تر ڕێگه دروستكراوه، له‌كۆی ١٣ پڕۆژه به به‌های ٦٠.١ملیار دینار.

جیا له‌وه‌ش پەرەپێدانی ڕێگه‌کانی ناو شارەکان، بۆ باشترکردنی جووڵەی شارەکان هه‌نگاوی زۆر گرنگنراوه، كه له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌وه ئه‌نجامدراوه، بۆوه‌ته هۆی پێشكه‌وتنی كه‌رتی ڕێگه‌وبان له كوردستان. به جۆرێك ڕێگه‌وبانی ناوشاره‌كان به شه‌قام و پردی ناوشاره‌كانه‌وه ٢.١٦٨ پڕۆژه به به‌های ٢ ترلیۆن دینار. ئه‌مه جگه له قیرتاوکردنی دەیان و سەدان کیلۆمەتر، لە ڕێگه‌ی خێرا، بۆ پاڵپشتیکردنی بازرگانی، گەشتیاری و هاتوچۆی ڕۆژانە. ئەم پڕۆژانە گەشتکردن خێراتر، سەلامەتتر و کاراتر دەکەن. لە هەمان کاتدا ئابووری ناوخۆیی بەرزدەکەنەوە و دەرفەتی نوێ، بۆ بازرگانی و گەشتیاری دەکەنەوە.
له‌بواری ئه‌ندازیاری هاتووچۆشه‌وه ٥٩ پرد و ژێرپردی په‌ڕینه‌وه دروستكراون. ٤٥ كیلۆمه‌تر په‌رژینی ئاسن، بۆ ڕێگه و شه‌قانه‌كان دروستكراون و ٨٨٣ كیلۆمه‌تر هێڵكاری ڕێگه و شه‌قام، ٢٩٦ هێڵكاری په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده ١.٥ هه‌زار به‌ربه‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی دانراون له‌گه‌ڵ ١٦ هه‌زار هێمای هاتوچۆ، كه له‌ساڵی ٢٠٢٢ و سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن ده‌ستی خۆماڵییه‌وه جێبه‌جێكراون.

کابینەی نۆیەم ئاڵەنگاری گواستنەوەی کردە دەرفەت بۆ پێشکەوتن. لە ڕێگەی پلانی ورد و وەبەرهێنانەوە، ئێستا کوردستان باشتر بەیەکەوە گرێدراوە و ئامادەیە بۆ داهاتوو.
هێزی هەرێم بە ڕێگاکانیدا دەڕوات، ئەمڕۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، نەخشەی سبەینێیەکی ئاوەدان دەکێشێت
باسی سێیەم
نووسینی: دكتۆر عرفان عه‌زیز




