له KDPیهوه بزانه بۆچی سبەی بەشێك لە شەقامی 60 مەتری ههولێر دادەخرێت

هەولێر -KDP.info- بڕیارە سبەی هەینی ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەبچێت و بەهۆیەوە بەشێك لە شەقامی 60 مەتری هەولێر بەڕووی هاتوچۆ دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا ڕایگەیاندووە، سبەی هەینی بەهۆی ئەنجامدانی ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر لە کاتژمێر 6:30 تاكو 13:00 بەشێك لە شەقامی 60 مەتری دادەخرێت.
ڕاشیگەیاندووە: داخستنی شەقامی 60 مەتری لە ئاراستەی ناوە بەشێوەی سەرتاسەری دەبێت، بەڵام ئاراستەی دەرەوە کراوە دەبێت.
هەروەها ڕایگەیاندووە: خاڵی دەستپێکی ماڕاسۆنەکە لە شەقامی 40 مەتری نزیک هۆتێلی دیڤان دەست پێ دەکات بەرەو شەقامی 60 مەتری دەڕوات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بەو هۆیەوە داوای لە هاووڵاتییان كرد تا کاتی ماڕاسۆنەکە تەواو دەبێت، شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن.




