شاره‌زایه‌كی هه‌ڵبژاردن: بانگه‌شه‌یه‌كی مه‌عقوول و مۆدێرن به‌ڕێوه ده‌چێت

هه‌ولێر -KDP.info- شاره‌زایه‌كی هه‌ڵبژاردن دەڵێت، په‌یامی سه‌رۆك بارزانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بووه، بانگه‌شه‌یه‌كی مه‌عقوول و مۆدێرن به‌ڕێوه ده‌چێت.
هندرێن محه‌مه‌د ساڵح، شاره‌زای هه‌ڵبژاردن به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه، ئێستا زیاتر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ڕێگه‌ی پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیاوه ده‌كرێت، لایه‌نه‌كان زیاتر سۆشیال میدیا بۆ بانگه‌شه‌ی خۆیان بەکار دێنن، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه له‌و بانگه‌شه‌یه خروقات زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه، چونكه لایه‌نه‌كان فێری ڕۆشنبیریی هه‌ڵبژاردن بوونه، ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه و زیاتر پابه‌ندن به ڕێكار و بڕیاره‌كانی كۆمسیۆن."
ئه‌و شاره‌زایه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت "له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بە سەدان سکاڵا تۆمار ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا سكاڵا زۆر كه‌مه ئه‌وه‌یش بۆ پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێگه‌یشتنێكی زۆر باش هه‌یه و به‌مانای وشه بانگه‌شه‌یه‌كی مه‌عقوول، پێگه‌یشتووانه و مۆدێرن به‌ڕێوه ده‌چێت."
په‌یوه‌ست به په‌یامی سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هندرێن محه‌مه‌د ساڵح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد " جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی فه‌رمووی، وه‌ڵامی شتی ناشیرینی خه‌ڵك نه‌درێته‌وه، بێگومان ئه‌وه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌كات کە پابه‌ندبن به‌و شێوه، به‌كۆی گشتی بانگه‌شه‌یه‌كی ڕێكوپێكه، هیچ خروقاتێكی گه‌وره‌ی تێدا نییه، به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو بانگه‌شه گه‌رمتر ده‌بێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌م هه‌ر پابه‌ندبوون هه‌بێت."
قائید میرۆ




