٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زەوی بەسەر ژمارەیەکی دیکەی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند وەجبەیەکی دیکە زەوی لە هەولێر و دەوروبەری بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە 30ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ژمارەیەکی دیکە ناوی سوومەندبووانی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر- دەوروبەر ئاشکرا دەکرێت.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، ناو و لیستی ئەو پێشمەرگانەی ئەمجارە سوودمەند دەبن، رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و ناوەکان لە ڕێگەی لێژنەی وەرگرتنی زەوی، بۆ یەکە سەربازییەکان ڕەوانە دەکرێتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە: ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن یان لە کاتی هەبوونی هەر کێشە و گرفتێک، سەردانی لیژنەی وەرگرتنی زەوی لە وەزارەتی پێشمەرگە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار