٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کردارەکانی سەرۆکی حکوومەت بۆ کوردستانێکی بەھێز و پشتبەخۆبەستوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئاسایشی خۆراک و پێشکەوتنی کەرتی پیشەسازی، بۆ کوردستانێکی بەھێز و پشتبەخۆبەستوو پێویستە، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، ئەو کەرتانەی لە پێشینەی داناوە، بۆ پاراستنی ئابووری و پاڵپشتیکردنی بەرھەمی ناوخۆ، حکوومەتی ھەرێم ئامانجی خۆبژێوییە، لە بواری خۆراک و پیشەسازیدا، بۆ بەدیھێنانی ئەمەش پڕۆژەی وەک دروستکردنی سایلۆ، کارگە، خانووی پلاستیکی و کۆگای ساردکەرەوەی جێبەجێکرد، ئەمەش یارمەتی جووتیاران و پیشەسازیەکانیدا بۆ باشترکردنی بەرھەمھێنان و دەستڕاگەیشتن بە کاڵای کوالیتی.

ئەوەی کە لە بواری ئاسایشی خۆراک کراوە، گەورەترین شۆڕشی بونیادنانەوەی ژێرخانێکی بەھێزی خۆراکی و پیشەسازییە،‌ کە لەم کابینەیە دەستپێکراوە، جیا لەوەی مۆڵەت بە ھەزاران کۆمپانیا دراوە.

ئامارەکان لەبارەی دروستکردنی سایلۆ لە کوردستان دڵخۆشکەرن، پاڵپشت بەو سایلۆیانەی لە کوردستان دروستکراون، ھەرێمی کوردستان توانای ھەیە ١٦٠ ھەزار تۆن گەنم و دانەوێڵە ھەڵبگرێ، کۆی گشتی تێچووی سایلۆکان ٨٤ ملیار دینارە، بە جۆرێک سایلۆی ھەولێر بە گوژمەی ٢١ ملیار دینار دەتوانێت ٤٠ ھەزار تۆن گەنم ھەڵبگرێت، سایلۆی سلێمانی بەگوژمەی ٢٠ ملیار دینار دەتوانێ ٤٠ ھەزار تۆن گەنم ھەڵبگرێت. سایلۆی دھۆک بەگوژمەی ١٧ ملیار دینار دەتوانێت ٤٠ ھەزار تۆن گەنم ھەڵبگرێت. سایلۆی ھەڵەبجەش بەگوژمەی ٢٦ ملیار دینار دەتوانێت ٤٠ ھەزار تۆن گەنم ھەڵبگرێت. ئەمە جگە لەوەی حکوومەت لە بەرنامەیدایە سایلۆش بۆ (دھۆک و زاخۆ و کفری و کۆیە و ھەریر) دروستبکات.

لەم چوارچێوەیەشدا بەروبوومی جووتیاران و بەرھەمی کارگە ناوخۆییەکانی کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق نێردراون، کە قەبارەیان بە سەدان ھەزار تۆن مەزندە دەکرێت، جیا لەوەش بە ھەزاران تۆن بەروبوومی جووتیارانی کوردستان، ھەناردەی بازاڕەکانی کەنداو جیھان کراون، کە ئەو بەروبوومانەی ھەناردەکراون وەک برنج، سماق، تەحین، سێو، قاچک و پەتاتە. کە ئەمانەش لە ڕێگەی دروستکردنی ٣٠.٠٠٠ خانووی پلاستیکی و ١.٢٥٧ کارگەو و ٣١٩ کۆگای ساردکەرەوە کراون.، دواجار ھەڵکشانی ئابووری کوردستان بە تایبەت لە کەرتی کشتوکاڵی لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ ساڵی ٢٠٢٥ لە ١.٨ بەرزبووەتەوە بۆ ٪١٠ ھەر بۆیە کابینەی نۆیەم ئاڵەنگاری کردە دەرفەت بە پلان و وەبەرھێنان، ئێستا کوردستان زیاتر پشتبەخۆی دەبەستێت و ئامادەیە بۆ داھاتوو، ھێزی ھەرێم لە خۆراک و پیشەسازییەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت، ئاسایش ئەمڕۆ، گەشەکردن سبەیە.

باسی دووەم

نووسینی: دکتۆر عرفان عەزیز

 

هەواڵی پەیوەندیدار