٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: کاندیدەکانی پارتی دەچنە بەغدا بۆ جێبەجێکردنی هەموو ماددە دەستوورییەکان

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، کاندیدەکانمان بەرگریی لە مافی هەموو خەڵكی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن و دەچنە بەغدا بۆ جێبەجێکردنی هەموو ماددە دەستوورییەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکەم داری لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر چاند و دواتر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە. 

جێگری سەرۆکی پارتی لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی، "ئێمە بەشدارین بە شێوەیەکی زۆر کارا لە هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی پارتی."

مەسروور بارزانی پێی وایە، "کاندیدەکانی پارتی لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق دەتوانن بەرگری لە مافی هەموو خەڵکی عێراق بکەن بە هەموو ماددە دەستوورییەکانەوە و لەوێ وەک پایتەختی حکوومەتی فیدراڵی، به‌ پێویستمان زانی کە بەشداربووێکی کارامان هەبێت تاوەکو جەخت لەسەر جێبەجێکردنی هەموو خاڵە دەستوورییەکان بکەینەوە."

جێگری سەرۆکی پارتی دووپاتی کردەوە، کاندیدەکانمان لە پەرلەمان، بەرگری لە مافی هەموو خەڵکی عێراق دەکەن، "نەک تەنیا هی خۆمان."

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار