٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی دامەزراندنی کۆماری تورکیا کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ھێمن ھەورامی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ١٠٢ ساڵەی کۆماری تورکیا لە ھەولێر کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کونسوڵخانەی تورکیای کرد کە بەبۆنەی ١٠٢ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا سازیان کردبوو.

ھێمن ھەورامی وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بە سەرۆک کۆمار و گەل و حکوومەتی تورکیا لە ڕێگەی ئێرمان توپچوو کونسوڵی گشتی تورکیا، جەختی لە بەردەوامی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ھەمەلایەنەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار