٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پشتیوان سادق: پارتی پشت ئەستورە بە ئێوە و هەر یەکەم و هەر بە مەزنی دەمێنێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لە دوو دیداری جیاوازدا لەگەڵ ھێزی خەباتی دەشتی ھەولێر و خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان کۆبووەوە، لە دیدارەکاندا پشتیوان سادق ڕایگەیاند، سەرچاوە و فاکتەری سەرەکی ئەم ئارامی و ھێمنی و سەقامگیرییەی لە کوردستان ھەیە، بە ھۆی بوونی ھێزەکانی پێشمەرگەو خوێنی شەهیدانە، بۆیە پارتی پشت ئەستورە بە ئێوە و ھەڤاڵ و کادیرانی بۆیە ھەمیشە ھەر یەکەم و ھەر بە مەزنی دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، بەسەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، بە ئامادەبوونی ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی ١٦، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ھێزی خەباتی دەشتی ھەولێر بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق باسی لە خەبات و بەرخودان و ماندووبوونی پێشمەرگە کرد، کە ھەمیشە پارێزەری خاک و خەڵکی کوردستان بووە، لە سایەی ھێزەکانی پێشمەرگە ئەم دەستکەوتە مەزنانە بەدیھاتوون، ھەروەھا سەرچاوە و فاکتەری سەرەکی ئەم ئارامی و ھێمنی و سەقامگیرییەی لە کوردستان ھەیە، بە ھۆی بوونی ھێزەکانی پێشمەرگەیە.

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، ئاماژەی بەوەکرد، ئێوەی جوامێر و قارەمان، ھاوشانی ھەزاران پێشمەرگەی تر ئەمڕۆتان دروستکرد، بە دڵنیاییەوە ئێوە شایستەی ئەوەن ھەمیشە ڕێز لە خەباتتان بگیرێت، دەرگای من بۆ ھەمووان، بە تایبەت بۆ ئێوەی تێکۆشەر و خەباتگێر ھەمیشە کراوەییەوە و ئەوەی لە توانای ئێمەدابێت بۆ خزمەتکردنتان بە ھیچ شێوەیەک درێغی ناکەین. 

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان ئاماژەی بە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و، ڕایگەیاند پارتی پشت ئەستورە بە ئێوە و ھەڤاڵ و کادیرانی بۆیە ھەمیشە ھەر یەکەم و ھەر بە مەزنی دەمێنێتەوە، ئامادەبوانیش ھەموویان بە یەکەوە ئەوەیان ڕاگەیاند بە ھەموو توانایەک ھەوڵ بۆ سەرکەوتنی لیستی ژمارە (٢٧٥) پارتی دەدەین.

هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆش، دکتۆر پشتیوان سادق لەگەڵ ژمارەیەک خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوان سادق ڕایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە بەچاوی ڕێز و شکۆوە دەڕوانیتە خەبات و قوربانیدانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لەڕێگەی پلانی درێژخایەن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لەبوارە جیاوازەکان بۆ خانەوادەی شەھیدان بەردەوام دەبێت، بۆیە ئێمەش بەڵێن دووپات دەکەینەوە، بە ھەموو توانایەک، ھاوکار و پاڵپشت و پشتیوانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان بین و ئەوەی لە توانای ئێمە دابێت بۆ خزمەتکردنیان درێغی ناکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار