سامان شاڵی بۆ KDP: پێویستە په‌یامەکەی سه‌رۆك بارزانی بکرێتە بنەما بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووش

هه‌ولێر-KDP.info- دكتۆر سامان شاڵی، سیاسه‌تمه‌داری كوردستان پێی وایە، پەیامەکەی سەرۆک بارزانی كە ڕۆژی یەكشەممەی، 12ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە بانگەشەی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی عێراق پێشكەشی كرد، کاریگەری دیار و بەرچاوی هەیە لەسەر شێوازی بانگەشەی ھەڵبژاردن و دەشڵێ، پێویسته بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووش بكرێته بنه‌ما، تا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به ئارامی به‌ڕێوه ببرێت.
د. سامان شاڵی، سیاسه‌تمه‌داری كوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشەیەکی ئارام لەجێی خۆی بوو، پەیامەکە کاریگەری هەیە لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردن، ئەو پەیامەی سه‌رۆك بارزانی له كاتێكی زۆر هه‌ستیاردا بوو، چونكه ململانێیه‌كی زۆر له‌نێو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش هه‌یه، ئه‌و په‌یامه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه بتوانین به ئارامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بەڕێوە ببرێت و ببێته نموونه‌یه‌كیش بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، تا ئه‌وانیش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به ئارامی به‌ڕێوه ببه‌ن، کە تەنانەت له ده‌ره‌وه‌ش چاودێریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كرێت و ئه‌و شێوازه بانگه‌شه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ڕووی جوانی هه‌رێم پیشانی جیهانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌دات.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد ده‌شڵێت، ڕاسته ململانێی شارستانی له نێوان لایه‌نه‌كاندا هەیە كه ده‌چنه به‌غدا داكۆكی له مافی خه‌ڵكی كوردستان بکەن، ئه‌وه بنه‌ما ڕاسته‌كه‌یه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێویسته به ستراتیژێكه‌وه بچینه به‌غدا لێره ململانێ هه‌بێت، به‌ڵام كه چووینه به‌غدا هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بین، هه‌روه‌ها پێش ئه‌وه‌ی بچینه به‌غدا ستراتیژێكمان پێکەوە هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور گه‌ره‌نتی بكه‌ین، نه‌وه‌ك له‌وێ دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، کە به‌پێچه‌وانه‌وه زیانی زۆری به هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه.
شاڵی، هەروەها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بینیمان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بانگه‌شه توندۆتیژیی لێ كه‌وتووەته‌وه و له هه‌ر 15 پارێزگای عێراق به‌ریه‌ككه‌وتن و توندوتیژی هه‌بووه و كوشتن و دەستدرێژیی تێدا بووه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام تا ئێستا به‌ڕێوه ده‌چێت و ته‌نانه‌ت ده‌بینین له شارێكدا و له ڕۆژێكدا چه‌ند حزبێك كه‌مپینی بانگه‌شه به‌ڕێوه ده‌بن بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناكۆكییه‌كی تۆند ڕووبدات، ئه‌وه‌ش نموونه‌یه‌كی جوانی دیموكراتیه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه.
دەشڵێ، هیوادارم تا كۆتایی بانگه‌شه په‌یامی سه‌رۆك بارزانی لەبه‌رچاو بگیرێت و پشتگیری بكرێت، هه‌تا ببێته نموونه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووش.
قائید میرۆ




