٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئافرەتان لە ڕێگەی KDPیەوە بەڵێنی تۆماركردنی زیاتر لە یەك ملیۆن دەنگ بۆ لیستی ٢٧٥ دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مێژووی ململانییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم ئەوەی بۆ دانیشتووان بە ئاشكرا ڕوون كردۆتەوە، كە ئەو حزبەی شەڕ لە پێناو مافەكانی گەلی كورد دەكات تەنیا پارتییە، نووسەران و چالاکوانانی ئافرەت و کادرانی پێشکەوتووی پارتیش پێیان وایە، پێویستە هاووڵاتیان لە پێناو ئایندەیەكی گەشتر دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن.

د . مەیادە نەجار، پەرلەمانتاری خولی پێشووتری عێراق بەمشێوەیە دوا: بەدرێژایی مێژوو هەمیشە و لە قۆناغە سەختەكاندا، بەهۆی خۆڕاگری و كۆڵنەدان و هەروەها بوونی سەركردایەتییەكی ژیرانە و مامەڵەكردنی ورد لەگەڵ ڕووداو و پێشهاتەكان و ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق، پارتی توانیویەتی بگاتە ئامانجەكانی و پارێزگاری لە شوناس و مافەكانی بكات و كاروانی گەیشتن بە مافە ڕەواكانی درێژەی هەبێت.

مەیادە نەجاڕ دەشڵێ، سەركەوتنی پارتی تاكە زامنی شكۆی كوردایەتی و هەیبەت و پێگەی هەرێمی كوردستانە، لەم ڕوانگەیەوە بۆ پاراستن و كۆنكرێتكردنی مافەكانمان، پێویستیمان بە بەهێزیی پێگەی پارتی لە عێراق دەبێت، پارتی چۆن لە خەباتی شاخ و سەنگەردا بەرگریكارێكی سەرسەختی كوردایەتی بووە، ئاوهاش لە پەرلەمان بەرگریكاری مافەكانی تاك بە تاكی گەلی كوردستانە، بۆیە پێویستە كوردستانیان دەنگ بە لیستی پارتی بدەن و لە ڕۆژی دەنگداندا ئەركی نەتەوەیی و نیشتیمانیی خۆیان جێبەجێ بكەن.

نارین عەبدولقادر ساڵح، نووسەر و کادری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر پەیوەست بەو پرسە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دیرۆكی ڕابردوو سەلماندوویەتی، كوردستانیان، هەمیشە شانازی بەوەوە دەكەن، ڕێبازی پارتی لە ڕابردوو و ئێستا و لە داهاتووشدا، ڕێبازی خزمەتكردن و ئارامی و ئاوەدانی و شكۆمەندییە و لیستی 275ی پارتیشمان، لیستی ئاوەدانی و ئارامی و گەشەسەندنە.

نارین عەبدولقادر دەشڵێت، پارتی دیموكراتی كوردستان، كە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراقدا 31 كورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا، گەشبینین كە لە خولی شەشەمیشدا ژمارەی كورسییەكانی زۆر زیاد دەكەن و بەرەو سەركەوتن و تۆماركردنی زیاتر لە یەك ملیۆن دەنگ هەنگاو دەنێت.

حەیات مەجید قادر، كادیری پێشكەوتوو و ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمان ڕای وایە: گومان لەوەدا نییە پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەر شوێنێك بێت و ئیدارەی هەر شوێنێك بكات، كەسانی خاوەن ئەزموون و توانا و بەهێز دەنێرێتە ئەو شوێنانە. ئەم ئەزموونە دەتوانین زۆر بە ڕوونی لە هەرێمی كوردستاندا ببینین، ئەو شارانەی كە پارتی ئیدارەیان دەكات، سەقامگیر و ئاوەدانن و دوور لە كێشەن نەك تەنیا كێشەی سیاسی، بەڵكو كێشە كۆمەڵایەتییەكانیشیان تێدا كەمترە، بۆیە پارتی لە هەر شوێنێك پێگەی بەهێز بێت هەموو كورد بەهێزە، جا گەر ئەو ئەزموونە ببرێتە پەرلەمانی عێراق، ئەمە زۆر گرنگە كە پارتی ئامانجییەتی كەسی بەتوانا و كادیری باش بنێرێت، چونكە پارتی خاوەنی سەرمایەی گەورەی ئینسانییە لە كەسی خاوەن ئەزموون، بەتوانا و كەسانی دڵسۆز، بینیومانە هەركاتێكیش پارتی بەهێز لە هەر شوێنێك بێت، ئەوە پێگەی كورد تیایدا بەهێز دەبێت و حیسابێكی جیا بۆ كورد دەكرێت، بەتایبەت لە پەرلەمانی عێراق، بۆیە دەبێت هەموومان بە دەنگێكی بەهێز و بوێرانە، دەنگمان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بێت.

جوان ئیمام، كادیری پارتی، لەو بارەوەیەوە دەڵێت: هێز و سەنگی پارتی لە بەغدا زۆر پێویستە لە هەموو كات و سەردەمێك، هەر بۆیە بۆ بەدەستهێنانی ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی كوردستان، دەبێت هەمووان دەنگ بە لیستی ٢٧٥ ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەین، لەبەر ئەوەی ئەگەر پارتی لە بەغدا بەهێز بێت، كوردستان بەهێز دەبێت، هەمووشمان ئەوە دەبینین كە چەند ساڵێكە حكوومەتی بەغدا هەر جارەو بە بەهانەیەك مووچە و قوتی هەرێمی كوردستان دەبڕێت و چەندین مەرجمان لەسەر دادەنێت تاوەكو مووچەیەك دەنێرێت، هەربۆیە گرنگە پارتی بەهێزترین بێت و هەر پارتی و سەرۆك بارزانی بووە و هەر ئەو خۆی بەخاوەن كێشەی كورد زانیوە و هەمیشە شەڕی بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و مافەكانی كورد كردووە و چەندین قوربانی داوە تا كوردستان بە مافەكانی بگات.

لاهیجان ڕەشید، چالاكوان، لەسەر ئەو پرسە گوتی: پارتی ئیكەم حزبا سیاسیە كە مافی مللەت پارێزیت و هیزەكا مەزن هەیە ل پەرلەمانێ عیراقێ ئەڤرو ئەم هەمی بهێز وشانازی ڤە لروژا ١١-١١-٢٠٢٥ بەرەڤ سندوقین دەنگ دانێ بچین ودەنگ ب لیستا پارتی ٢٧٥بدەین و كاندیدین وێ بدەین ئەو لیستەیە لیستا خزمەتكرنێ یە ئاڤادانكرنێ یە ئەڤ هەلبژارتنە دبنە ئەگەرێ هندێ گوهرین پەیدابن وب دەستڤە ئینانا هەمی ماڤێ گەلێ كورد دەنگ بدەنین لیستا ئاڤەدانی و ئارامی ب دلەكێ پر حەماس دەنگی بدەنە ئەڤێ لیستێ ژبو بەرەڤانی ژ مافین وان و ئەو دەڤەرین سنورین پاریزگەهین مادێ ١٤٠ ڤەگەرینن و خزمەتەكا مەزن پێشكیشی وان بكەن.

 

ژیلا کەریمی

هەواڵی پەیوەندیدار