٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی پێکەوەژیان لە ڕێگەی KDPیەوە داوا دەكات هاووڵاتیان دەنگ بە لیستی ئارامی بدەن

سەرچاوە: KDP.info

شێخان-KDP.info- دەستەی پێکەوەژیانی شێخان، لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە داوا لە خەڵکی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەكات، لە ڕۆژی 11ی 11 بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بەو لیستە بدەن، کە ئارامیی لە ناوچەکەدا دەستەبەر کردووە، هەروەها خاوەنی شۆڕشێكی مەزنە و هەموومانی لە ستەم ڕزگار کرد و ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی تێک شکاند.

میر حەجی ئێزدییەکان (شێخ حەسەن)، کە پیاوێکی ئایینیی ئێزدییەکانە، بۆ ماڵپەڕی فەمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پرۆسەی هەڵبژاردن لە سەرانسەری جیهاندا گرینگە و کاریگەری لەسەر گۆڕینی حکوومەت و گەشەسەندنی دەوڵەت هەیە و بڕیاریشە لە ڕۆژی 11ی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، ئەم هەڵبژاردنە بۆ عێراق بە گشتی و بۆ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی گرینگە، بەتایبەتتریش كە ئێستا عێراق لە بارودۆخێكی خراپدایە و  وڵاتانی دراوسێش لە ململانێدان، هەر بۆیە گرینگە عێراق لەم یارییە نێودەوڵەتییەدا ڕزگاری بێت، ئێمەش پێویستمان بە لیست و کاندیدی بەهێزە لە بەغدا بۆ خزمەتکردنی میللەتی کورد، کە بێگومان لیستی بەهێزی کوردیش ڕوونە و خزمەتگوزاریی گشتی بەڵگەیە.

(مەلا عەلی) کە مامۆستایەکی ئایینیی موسڵمانانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پاتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، حکوومەتی عێراق هەوڵ دەدات ئاستەنگ بۆ فراکسیۆنی کوردی لە بەغدا دروست بکات و بودجەی هەرێمی كوردستان ببڕێت و مووچەی فەرمانبەران دوابخات، بۆیە داوا لە خەڵکی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەین، لە ڕۆژی 11ی 11ی ئەمساڵدا بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بەو لیستە بدەن، کە ئارامیی لە ناوچەکەدا دەستەبەر کردووە و خاوەنی شۆڕشێكی مەزنە و هەموومانی لە ستەم ڕزگار کرد و ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشی تێک شکاند.

ئەو مامۆستا ئایینییە دەشڵێت، پێویستە خەڵک ئەوانە هەڵبژێرن كە خەبات بۆ مافەکانی نەتەوەی کورد و هەموو پێكهاتەكان دەكەن لە بەغدا و هیوادارین دەنگەکانیان نەفرۆشن.

هەر لەو بارەیەوە، (مەتران غەزوان)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، چونکە کوردستان شوێنێکی ئارامە کە زۆربەی ئایین و نەتەوەکان تێیدا دەژین، هیوادارم ژینگە و ژیانی سیاسی بپارێزرێت. پێویستیشە پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئاشتیانە و دادپەروەرانە بەڕێوە بچێت و لەسەر شەقام و گەڕەک و سۆشیال میدیا ڕێز لە پۆستەری لیستەکان و کاندیدەکان بگیرێت.

 

دڵگەش باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار