بۆ هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە

فازڵ میرانی (2)
خووشك و براكانم، قسەكانم ئاراستەی ئێوەیە:
لەگەڵ ئێمەدا، دەنگتان لە هەر نوێنەرێکماندا دەبیننەوە، نوێنەرێکی بەرگریكار لە هەموو مافێکی ئێوە، مافێکی کۆن بێت یان مافێكی ئێستا.
نوێنەرەکانی ئێمە، نوێنەری هەموو عێراقییەکانن، نوێنەرانی کوردستان هەڵگری دوو خەم و ئەرکێکی گرنگن، خەمی کوردستان و هەموو عێراق، ئەرکێک کە بە هیچ كەمتەرخەمی و كەموكوڕییەك ڕازی نابێت و ئیرادەیەک کە هێزەکانی کوردستانیان لەپشت و ئەو هێزانەش شۆڕشەكانن لە دژی ستەمكارییەكان.
خووشك و براكانم.. ئەمە دەرفەتی ئێوەیە، بە دەنگەکانتان هێزێکی پەرلەمانیی دروست بکەن، کە جیاکاری لەسەر بنەمای ڕەنگ، نەژاد، تایەفە، یان بیروباوەڕ نەکات.
هێزێکی پەرلەمانیی دروست بکەن، کە کار بکات، گوشار دروست بکات و ڕێگری لەوانە بکات کە بە ئارەزووی خۆیان جیاكاری لەنێوان ماددەکانی دەستوور دەكەن.
هێزێکی پەرلەمانی کە بە ڕوونی باس لە هەژاری و زیادبوونی بکات و باس لە دەوڵەمەندبوون و لێپرسینەوە نەکردن بکات.
هێزێکی پەرلەمانیی دروست بکەن کە بۆ خزمەتکردن و دەستكەوتەكانی گەل، لە مانای نوێنەربوون تێبگات.
عێراقییەکان پێویستیان بە هێزێکە لە پەرلەمانەکەیاندا، کە نزیک بێت لە خەڵک و خەمەکانییانەوە و لە ڕیزی ئەوان بوەستێت.
دەنگتان لەگەڵ ئێمە، گەرەنتییەكە بۆ ئێوە، لە دژی پەراوێزخستن، گوشاری بێدەنگکردن، دووبەرەکی، واستەكاری و پەشیمانی.




