٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی سەردانی ناوشاری دهۆك دەكات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 28ی تشرینی یەكەمی 2025 لە درێژەی سەردانەكەی بۆ شاری دهۆك سەرۆك مەسعود بارزانی سەردانی ناوشاری دهۆكی كرد.

لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی پاركی (سەرهەڵدان)ـی شاری دهۆك بەسەر كردەوە و خۆشحاڵیی خۆی بەوە دەربڕی كە توانراوە لەناو یەکێک لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی شاری دهۆك پاركێكی تازە بە شێوازێكی سەردەمیانە كراوەتەوە و هیوای ئەوەی خواست كە دهۆك و شارەكانی تری كوردستان ئاوەدانی و پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن.

ئێوارەی هەمان ڕۆژ سەرۆك بارزانی چایخانەی شەهیدانی ناو بازاڕی شاری دهۆكی بەسەر كردەوە، كە تابلۆی وێنەی هەزار شەهیدی شەڕی داعش و شەهیدانی شۆڕشەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و كەلوپەلی كۆن و دێرینی كوردەواری لێ دانراوە، سەرۆك بارزانی وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەو هەوڵە نیشتیمانی و كوردپەروەرانە و وەفایان بۆ خوێنی شەهیدان بەڵێنی ئەوەی بە خاوەنانی چایخانە دا كە هاوكاریان بێت بۆ فراوانتركردنی چایخانەكە وەك شوێنێكی كولتوری و گرنگی ناو شاری دهۆك. هەروەها لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی دیدار و چاوپێكەوتنی لەگەڵ هاووڵاتیان هەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار