٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی خەڵاتێكی دیكەی وەرگرت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- د. هێندریك گۆرت و شاندی یاوەری لە ڕێكخراوی (Helfen Bringt Freude)، ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی  ٢٧/١٠/٢٠٢٥ سەردانی سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان لە هەولێر كرد و لە لایەن مووسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.

شاندی میوان خەڵات و سوپاسنامەیان وەك نیشانەی هەڵسەگاندنی ئەرێنیی بۆ كاری هاوبەش لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەخشی، جەختشیان لە هاوكاری و هەماهەنگیی زیاتر و كاری پێكەوەیی بۆ ساڵی داهاتوو كردەوە.

لە لای خۆیەوە، مووسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، كاری هاوبەشی هەر دوو لایەنی لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بەرز نرخاند و ئامادەیی دەزگاشی بۆ بەرفراوانكردنی هەماهەنگیی زیاتر و كاری پێكەوەیی و هاریكاریی مرۆیی لە داهاتوودا دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار