٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کابینەی نۆیەم نزیک 3 هەزار پڕۆژەی شەقام و ڕێگەوبانی جێبەجێ کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- کابینەی نۆیەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی کاری خۆیدا 2168 پڕۆژەی شەقام و پردی ناو شارەکان و 718 پڕۆژەی ڕێگەوبانی نێوان شارەکانی جێبەجێ کردووە و 401 پڕۆژەی ڕیگەوبانیش لە جێبەجێکردندان.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی دوو ئینفۆگرافی، پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری شەقام و پردی ناو شارەکان و ڕێگەوبانی بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانە لەم ماوەیەدا 2886 پڕۆژەی شەقام و ڕێگەوبان بە گوژمەی زیاتر لە 3 ترلیۆن دینار جێبەجێ کراون و 401 پڕۆژەی دیکەش بە گوژمەی 3 ترلیۆن دینار لە جێبەجێکردندان.

جیا لەمانەش زیاتر لە شەش هەزار پڕۆژەی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ بە گوژمەی زیاتر لە سێ ترلیۆن دینار جێبەجێ کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار