بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد دەستی پێ کرد

دهۆک- KDP.info- سەرۆک بارزانی گەیشتە هۆڵی بەڕێوەچوونی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد لە زانکۆی دهۆک.
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد، لە شاری دهۆک دەستی پێ کرد و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆنفرانسەکە لە ژێر ناونیشانی (دیکۆمێنتکردنی زانستی تاوانەکانی ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکان، بەرەو دانپێدانانی نێودەوڵەتیی بە جینۆسایدی گەلی کورد) لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت، کە بە ڕێنمایی و سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی ڕێکخراوە.




