پشتیوان سادق: پارتی سبەینێیەکی باشتر بۆ ھەموومان دروست دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ کاسبکارانی ھەولێر کۆبووەوە پێی ڕاگەیاندن، کوردستان جیاواز لە ھەموو ناوچەکانی تری عێراق بۆتە نموونەیەکی بەرزی سەقامگیری و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی چونکە ئەمڕۆمان دەستکەوتی خەبات و سیاسەتی پارتیە بە پاڵپشتی خەڵکی کوردستان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی١٠ی ٢٠٢٥ بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کاسبکارانی ھەولێر ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوان سادق، بە کاسبکارانی گوت، پارتی بە پاڵپشتی خەڵکی کوردستان ئەمڕۆی دروستکردووە، سبەینێیەکی باشتریش بۆ ھەموومان دروست دەکات.
د.پشتیوان لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند، لە سایەی سیاسەتی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی و حکوومەتی ھەرێم کوردستان جیاواز لە ھەموو ناوچەکانی تری عێراق بۆتە نموونەیەکی بەرزی سەقامگیری و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی گەر پارتی نەبێت ئەوەی ئەمڕۆ ھەمانە خاوەنی نەدەبووین، چونکە ئەمڕۆمان دەستکەوتی خەبات و سیاسەتی پارتیە بە پاڵپشتی خەڵکی کوردستان، بۆ ئەوەی سبەینێیەکی باشتریشمان ھەبێت کە پارتی دروستی دەکات دەبێت بە ھەموو تواناوە پشتگیری لە پارتی بکەین تا مافەکانمان پارێزراوبێت و لە بەغدا بەھێزبین.





