٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كچان و كوڕانی هەڵەبجە: دەنگی ملیۆنیی پارتی دەبین

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە-KDP. info-  كچان و كوڕانی هەڵەبجە باس لەوە دەكەن، دەنگی ملیۆنیی پارتی دەبن و چاڵنجەكەی جێگری سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی قبوڵ دەكەن، دەنگیان بۆ لیستی 275 دەبێت، دەڵێن "لە هەرکوێی پارتی بەهێز بێت، ئاوەدانی، ئاسایش و پاراستنی قەوارەی دەستووریی كوردستان زامنە." 

لەو بارەیەوە، کچە هەڵەبجەیی كۆدیا هۆشەنگ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "شانازییە بۆ من وەك كچێكی هەڵەبجەیی پاڵپشتی دەنگی ملیۆنیی پارتی دیموكراتی كوردستان بم، بۆ ئەوەی قەرەبووی هەموو ئەو وێرانی و جینۆسایدەی بەسەر كەسوكارمان هاتووە بکرێتەوە، پارتی لە بەغدا بەهێز دەكەین، پارتی تاكە حزبی كوردستانییە بەرژەوەندی گەلی پێش بەرژەوەندی حزب خستووە." 

ڕێبین مەحموود، كوڕێكی گەنجی دانیشتووی قەزای خورماڵە، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند "سەرۆك بارزانی فێری كردووین پارتی ئامرازە، كوردستان ئامانجەكەمانە، بۆیە بەهێزیی كوردستان بەسراوەتەوە بە بەهێزیی پارتی، بۆیە من یەكێك دەبم لە دەنگدەرانی ملیۆنیی پارتی، بەردەوامیش لەگەڵ هاوڕێ و كەسانی نزیكم گفتوگۆ دەكەم و داوایان لێ دەكەم دەنگ بە لیستی 275 پارتی بدەن، دەزانین ئەو كاروانی ئاوەدانییەی لە هەڵەبجە و هەورامان هەیە، بەرهەمی سەردانەكانی سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانییە." 

هەر لە هەڵەبجە شەهلا لەتیف دەڵێ "ئێمە ئەگەر دەمانەوێت هاوسەنگی هێز لە عێراق ڕاست بكرێتەوە و ڕێ لەو خراپەكرییانەی بەرامبەر گەلەكەمان دەكرێت بگیرێت، دەبێت پاڵپشتی دەنگی ملیۆنیی پارتی و لیستی 275 بكەین، مێژووش پێمان دەڵێ تەنیا پارتی و سەرۆك بارزانی زامنی پاراستنی ئاو، خاك و ئاڵای وڵاتەكەمانن، پاشان هەموو بیر و فكریان لە خۆشگوزەرانی گەلی كوردە، هەنگاوەكانیان بۆ باشترکردنی ئاسایش و ئابووری و سەربەخۆیی كوردستانە، من داوا لە ئافرەتانی كوردستان دەكەم دەنگیان بۆ لیستی 275 و كاندیدەكانی بێت." 

 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار