سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادى ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى دایكیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى له به‌ڕێز (حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادى)، سه‌رۆكوەزیرانى پێشووترى عێراق و بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى دایكیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به به‌ڕێز حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكوەزیرانى پێشووترى عێراق و بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گیانى دایكى خوالێخۆشبوویان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خۆیان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/10/25




