٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فارس عیسا بۆ KDP: باسی ئەو مووچانەی ئەمساڵ دەکات کە لای عێراق ماوەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا گوتی " ئەم ھەفتەیە مووچەی مانگی ھەشت دەدرێت، بڕیارە ھیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت، چونکە بەپێی یاسای بودجە نابێت ھیچ مووچەیەک بفەوتێت." 

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووینەوە، کاتژمێر ٣:٣٠خولەکی ھەمان ڕۆژ بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئیمزا کرا و گشتاندنی بۆ کرا بۆ ئێمە، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق، سوپاسی جێگری ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین کە زۆر ھاوکاری ئێمەی کرد، بۆیە ئەم ھەفتەیە مووچە ڕەوانە دەکرێت." 

فارس عیسا گوتیشی "یاسای بودجە تا کۆتایی ئەمساڵی پێویستە ھەموو خەڵکی عێراق سوودی لێ وەرگرن، ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوە، بۆیە ئەگەر بابەتەکە بەسیاسی نەکرێت، ئەمساڵ ھیچ مووچەیەکی خەڵکی ھەرێمی کوردستان نافەوتێت." 

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار