٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێرە هەورازە نەفتەیە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئومێد خۆشناو ئێستا وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی پڕ ئومێده‌وه‌ ده‌ڵێ،  ئێرە هەورازە نەفتەیە و ئێمە هەورازەکان دەبڕین و تەختی دەکەین.

ئه‌وجار پارێزگاری هه‌ولێر نووسیویه‌تی، "ئێمە خۆمانیش هەورازێکی زۆر سەختین و زۆر کەس هاتن و ویستیان خۆیان لەبەردەم هەورازی سەختی ڕێگەی بارزان تاقی کەنەوە، زانیان کو هاتن بەس نەیان زانی کو گەڕانەوە!…

پارێزگاری هه‌ولێر ده‌شڵێ، "ئێمە فێری بڕینی هەوراز و سەرکەوتنین بەرەو لوتکە، ئێمە ناگەڕێینەوە، ناوەستین و ناڕۆین، لێرە بووین و لێرەین و هەر لێرەش دەبین، ئەوان کاتی و ئێمەش هەمیشەیی.

ئومێد خۆشناو ده‌ڵێ، "کوردستان، هەولێر، پارتی واتە هەورازی سەخت ئه‌وجار ده‌ڵێ، "کوردستان، هەولێر، پارتی واتە سەرکەوتنیش بەسەر هەوراز….

خۆشناو ده‌شڵێ، "دوێنێ لەخزمەت سەرۆک وەزیران، لە هەورازە نەفتەی دوێنێ و ڕێگە تەختەکەی ئەوڕۆ، بۆ ئایندەی خۆشگوزەرانی و پاراستنی کوردستان و بەدەستهێنانی ماف….

 

هەواڵی پەیوەندیدار