ده‌نگده‌رانی سنووری مادده‌ی 140 پشتگیری لیستی 275ی پارتی ده‌كه‌ن

گوێڕ -KDP.info- ده‌نگده‌رانی سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی به‌رگری پارتی و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی، ده‌نگ به لیستی 275ی پارتی ده‌ده‌ن.
دیار مه‌لا خدر، شاره‌زا له رەوشی ناوچه كوردستانییه‌كان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "پارتی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و خاكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌ویش بۆ كۆتایی هێنان به ڕەوشی ناهه‌مواره‌ی ناوچه‌کە و فشار خستنه سه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌نگ به لیستی 275ی پارتی بده‌ن، سه‌ركه‌وتنی پارتی زامنی پاراستنی مافه‌كانیانه."
فه‌ره‌یدوون عه‌بدوڵڵا، نووسه‌ر و شاعیر بۆ ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی"ئێمه له سنووری مادده‌ی 140، ده‌نگمان بۆ لیستی 275ی پارتییه، چونكه له ڕابردوو هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی و پارتی له‌باره‌ی ڕەوشی ناوچه كوردستانییه‌كان له‌بیر ناكرێت، هه‌ر كاتێك مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم دروست بووبێت یه‌كه‌م كه‌س سه‌رۆك بارزانی ڕاسته‌وخۆ هاتووەته سه‌ر خه‌ت، كه‌س به‌قه‌د پارتی و سه‌رۆك بارزانی به‌رگری له‌و ناوچانه نه‌كردووه، ئێمه به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین پشتگیری لیستی پارتی بكه‌ین."
نه‌شوان باوه، دانیشتووی ناحیه‌ی گوێڕ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "ئێمه وه‌ك دانیشتوانی سنووری ده‌ڤه‌ری گوێڕ به كورد و عه‌ره‌به‌وه پشتگیری له لیستی 275ی پارتی ده‌كه‌ین، چونكه ته‌نیا ئه‌و حزبه خزمه‌تی ده‌ڤه‌ری گوێڕ و ناوچه كوردستانییه‌كانی كردووه، پێكه‌وه‌ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له سایه‌ی سێبه‌ری پارتی و سه‌رۆك بارزانی بووه، به‌تایبه‌تی ڕاگرتنی سه‌قامگیری ده‌ڤه‌ره كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین خزمه‌ته بۆ ئەو خه‌ڵكه، ئه‌گه‌ر پارتی نه‌بووایه ئێستا ئه‌و ئه‌من و ئاسایشه‌ی ئێمه له شاره‌دیێ گوێڕ تێداینه زۆر ئاڵۆز ده‌بوو، وه‌ك هه‌ندێ ناوچه زوڵم و سته‌م له ئێمه‌ش ده‌كرا، پارتی هه‌ڵده‌بژێرین چونکە ئارامی و ئاوه‌دانی پیشه‌یه‌تی."
قائید میرۆ




