٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەڕانەوەی كوردستانیانی تاراوگه‌ بۆ پشتگیری و سەرخستنی لیستی 275 ده‌ستی پێكرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لەگەڵ گەرمبوونی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كوردانی تاراوگەش بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری دەكەن و بۆ پشتیوانیكردن لە لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەرەو كوردستان دەگەڕێنەوە. بەرپرسی لقی شەشی ئەوروپاش ده‌ڵێ، تا ئێستا سەدان كەس ناوی خۆیان تۆمار كردووە بۆ ئەوەی لەسەر ئەركی خۆیان بگەڕێنەوە و دەنگ بە لیستەكەیان بدەن.

سەرهەد غەفووری، بەرپرسی لقی شەشی ئەوروپا تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "ئێمە وەك بەشێك لە هەڤاڵانمان لە كارگێڕان و بەرپرسانی ناوچەكانی ئەوروپاوە گەڕاوینەتەوە هەرێمی كوردستان بۆ پاڵپشتیكردن لە بانگەشە و سەرخستنی لیستی 275ی پارتیمان. ئێستاش لە چاوەڕوانی و پێشوازیكردنی ئەو ئەندام و لایەنگرانەداین كە لە تاراوگەوە دەگەڕێنەوە بۆ دەنگدان.

غەفووری گوتیشی، "بە ئەركی خۆمانی دەزانین شان بە شانی میللەت و حیزبی خۆمان بوەستین. وتارەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی و جێگرانی سەرۆكی پارتی بە هەند وەردەگرین و كار بۆ سەرخستنی لیستەكەمان دەكەین.

سەرهەد غەفووری، بەرپرسی لقی شەشی ئەوروپا ده‌شڵێت، "تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئەندامانی پارتیمان ناوی خۆیان نووسیوە و ئامادەن لەسەر ئەرك و گیرفانی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ دەنگدان بە لیستی 275ی پارتیمان.

هەواڵی پەیوەندیدار