ئازاد جندیانی بۆ KDP: چارەنووسی پارتی ھەر بردنەوەیە

ھەولێر-KDP.info- ئازاد جندیانی، سیاسەتمەداری دیاری کوردستان پێی وایە، لە ڕۆژانی داھاتوودا زیاتر پێشوازی لە لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکرێت دەشڵێ، خەڵکی تەنیا وەک لیست تەماشای ناکەن، بەڵکوو وەکو قورسایی مێژوو و ئەو سەرۆکەی ھەیەتی خەڵک تەماشای لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکات.
ئازاد جندیانی، سیاسەتمەداری دیاری کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئەوەی من بینیومە، خەڵک پێشوازییەکی زۆر باش لە لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکەن و چاوەڕێ دەکەم لە ڕۆژانی داھاتوودا زیاتر پێشوازی لەو لیستە بکرێت، پێشوازی و پشتیوانی لە لیستی پارتی، تەنیا وەک لیست تەماشای ناکەن، بەڵکوو وەکو قورسایی مێژوو و ئەو سەرۆکەی ھەیەتی خەڵک تەماشای لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکات.
ئەو سیاسەتمەدارەی کوردستان گوتیشی، "بەدیتی من ئەو ھەڵبژاردنە بەدەر لەوەی پڕۆسەیەکی دەستووری و دیموکراتییە، من پێم وایە و داواش لە خەڵک دەکەم بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت کە ھەڵبژاردنی ئەمجارە پڕە لە دەرفەت و پڕیشە لە پیلانگێڕی وەک شەڕێکی گەورەش وایە.
ئازاد جندیانی، سیاسەتمەداری کوردستان بە پێویستیشی دەزانێت، "ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆ ئەو شەڕە و چارەنووسی پارتییش ھەر بردنەوەیە و دەبێت پارتی سەرکەوێت، چونکە پێموایە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی مانگی داھاتوو وەک ئەوە وایە بچیت بۆ جەنگێک و جەنگیش ئامادەکاری و کەرەستەی خۆی پێویستە.
قائید میرۆ




