پشتیوان سادق: پارتی بە کردار نمایشی پڕ لە سەروەری خۆی پێشکەش دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر تیمی حکوومەتی ھاندا زیاتر خزمەتی ھاووڵاتیان بکەن بە پرۆژەی ستراتیژی، ناوبراو لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوەکرد کە پارتی بە کردار نمایشی پڕ لە سەروەری خۆی پێشکەش دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی١٠ی ٢٠٢٥، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، بەسەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی تیمی حکوومەت بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوان سادق، تیمی حکوومەتی ھاندا بۆ خزمەتی زیاتری ھاووڵاتیان و دەستخۆشیشی لە کارو پڕۆژەکانیان کرد.
پشتیوان سادق لە دیدارەکەدا جەختی کردەوە کە لەژێر سایەو ڕێنوێنی و حیکمەتی ڕێزدار جەنابی "سەرۆک بارزانی" پارتی بۆ ئەمڕۆ بۆ ئایندەیە، ھاوکات گوتیشی، بە پرۆژەی ستراتیژی و دەرفەتی کارو خزمەت بۆ ھەمووان بێ جیاوازی، پارتی بە کردار نمایشی پڕ لە سەروەری خۆی پێشکەش دەکات.




