نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له سه‌رۆك تره‌مپه‌وه پێده‌گات

ھەولێر-KDP.info- شه‌وى ڕابردوو، سێشه‌ممه 2025/10/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى له به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت.
تیایدا سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌كات بۆ پشتگیریى له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتیدا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگیى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
له نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك تره‌مپ دووپاتی ده‌كاته‌وه كه وڵاتانى جیهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکییه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوویه‌كى هاوبه‌ش له ئاشتى و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
هه‌ر له‌و میانه‌دا موكوڕیى خۆى و ئیداره‌كه‌ى بۆ جێگیركردنى ئاشتییه‌كى به‌رده‌وام و نه‌هێشتنى ئاڵۆزییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و كوشتار له ناوچه‌كه و هه‌موو جیهان، نیشان ده‌دات.
سه‌رۆك تره‌مپ له كۆتاییى نامه‌كه‌یدا وێڕاى سڵاو و ڕێز، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌خوازێت.




