دهۆكییه‌كان: ده‌نگمان بۆ لیستی 275ی پارتییه

دهۆك -KDP.info- ده‌نگده‌رانی سنووری پارێزگای دهۆك دڵنیایی ده‌ده‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی 275ی پارتی. ده‌نگده‌رێكی دهۆك ده‌ڵێ "پارتی سه‌ركێشیی قۆناغێكی زێڕینی كردووه له سه‌قامگیری و ئاوه‌دانیی كوردستان."
چنار ئه‌حمه‌د، میدیاكار و فه‌رمانبه‌ر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند " ئارامی و سه‌قامگیری بنه‌مای دروستكردنی هه‌رێمێكی پێشكه‌وتوو و ئاوه‌دانه، له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و له ده‌ڤه‌ری بادینان به‌تایبه‌ت، پارتی سه‌ركێشی قۆناغێكی زێڕینی ئاوه‌دانی كردووه، ئەگەر دهۆك و زاخۆ وه‌ك نموونه له‌به‌رچاو بگرین، به‌تایبه‌تی له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی گرنگییه‌كی زۆر به ڕێگاوبان دراوه و كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان په‌یدا بووه، بۆیە ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگم بۆ لیستی 275ی پارتییه، تا كوردستان ئاوه‌دانتر و سه‌قامگیرتر بێت."
كاوار نێروه‌یی، چالاكی مه‌ده‌نی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "پارتی شایسته‌ی ئه‌وه‌یه هه‌موومان پشتگیری لیستەکەی، لیستی 275 بكه‌ین. له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان شانازی به سه‌رۆك بارزانییه‌وه ده‌كرێت، دوای ڕاپه‌ڕین سه‌رۆك بارزانی بوو بڕیاری له‌سه‌ر یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستان دا، خه‌ڵكی به لێشاو له دهۆك سه‌ردانی كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی پارتی ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێست و كردارانه‌ی پارتی بۆ كوردستان، وای كردووه ئێمه‌ی خەڵکی دهۆك ده‌نگ به لیستی 275ی پارتی بده‌ین."
هۆزان ئیسماعیلیش کە یه‌كێكه له ئافره‌ته ڕۆشنبیره‌كانی دهۆك گوتی "گره‌و له‌سه‌ر بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتنی پارتی ناكرێت، لیستی 275ی پارتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان یەکەم دەبێت، دهۆك هێلانه‌ی شۆڕشه‌كانی كوردستان بووه، خه‌ڵكی دهۆك خۆیان به خاوه‌نی پارتی ده‌زانن و له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه تا ئه‌مڕۆ، دهۆك بانكی ده‌نگی پارتی بووه، هه‌ركاتێكیش پارتی پێویستی به ده‌نگ بووبێت، دهۆك پێشه‌نگ بووه، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ش گره و له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی پارتی ناكرێت، له دهۆك زۆرترین ده‌نگ بۆ لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستانه، چونكه حزبێك خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وته بێت دەنگی هەر زیاد دەکات، ئه‌وه چه‌ندین هه‌ڵبژاردنە ئه‌نجام بدرێت ده‌نگی هه‌ر له هه‌ڵكشاندایە و زیاتر ده‌بێته جێی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران."
قائید میرۆ




