فەرھاد ئەتروشی بۆ KDP: پارتی سەرکردایەتیی واقعی ئەمڕۆی کوردستان دەکات بۆیە خەڵك دەنگی پێدەدات

دھۆک-KDP.info- سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دھۆک گوتی، خەڵکی دھۆک پشتگیرییەکی فراوان لە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات دەشڵێ، پارتی دەنگی باش بەدەست دێنێت بەھۆی ئەوەی پارتی لیستی دروستکردنی واقعی ئێستایە و خەباتی کردووە، بۆیە پارتی سەرکردایەتیی واقعی ئەمڕۆی کوردستان دەکات، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ھەرێمی کوردستان، بۆیە لە پشتگیری خەڵک دڵنیاین بۆ لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
فەرھاد ئەمین ئەتروشی، کاندیدی ژمارە یەک و سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا پرۆسەی بانگەشە بەپێی رێنمایی و ئامۆژگاریی سەرۆک بارزانی بۆ بازنەکان لە بازنەی دھۆکیش بە جوانی و بێ گرفت بەڕێوە دەچێت و کاندیدەکان کاری خۆیان دەکەن بەپێی توانای خۆیان و ڕێکخستن و حزبیش لە سنووری مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک لە سنووری ھەر پێنج لق بە باشی بەڕێوە دەچێت و کارێکی باش دەکرێت و ھیوادارین بەردەوام بێت بەو شێوەیە و خەڵکیش ھاوکار بێت و ئێمەش لەگەڵ بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن پێشنیازمان کردووە تا دەکرێت لە بانگەشەدا خەڵک بێزار نەکرێت و بانگەشە و کەمپین بە شێوەی شارستانی و بە جوانی بەڕێوە بچێت و ڕێنمایی سەرۆک بارزانییە و بەردەوامین لەسەر ڕێنماییەکان و کاری باش دەکەین و ھیچ گرفتمان نییە.
فەرھاد ئەتروشی گوتیشی، بنەمای خەباتی پارتیمان و کاری ئێمە، سەرۆک بارزانی و ڕێبازی بارزانی و ھەردوو جێگری سەرۆکی پارتی بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی یە و بەشداربوونی ئەوان گەرموگوڕییەکی دیکەی داوەتە بانگەشە و کاریگەریی زیاتری دروست کردووە و کاندیدەکانیش کاری خۆیان لە ھەموو سنووری پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکەن و ھاوکاریی خەڵک دەکەن و چالاکی و سەردان و سیمینار ئەنجام دەدەن.
سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دھۆک دەشڵێت، پارتی دەنگی باش بەدەست دێنێت بەھۆی ئەوەی پارتی لیستی دروستکردنی واقعی ئێستایە و خەباتی کردووە، بۆیە پارتی سەرکردایەتیی واقعی ئەمڕۆی کوردستان دەکات، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ھەرێمی کوردستان، بۆیە دڵنیاین خەڵک پشتگیری لە لیستی پارتی دەکەن.
بڵند ئیبراھیم




