٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات جەختیان لە بەھێزکردنی ھاریکاری لە نێوان ھەردوولادا کرد و زیاتر لە ٣٠ دەستپێشخەرییان ڕاگەیاند بە سوود وەرگرتن لە شارەزایی ئیمارات لە بوارەکانی، سیستەمی بەڕێوەبردن و بەرزکردنەوەی ئاستی حکوومی.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا ناسر لوتاە، یاریدەدەری وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و کێبڕکێ کرد.

سەرۆکی حکوومەت، پێزانینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ ھاریکاری و پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیمارات و بە تایبەتی سەرۆکی ئیمارات شێخ محەممەد بن زاید ئال نەھیان و جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم دەربڕی بۆ ئەنجامدانی بەرنامەی ئاڵوگۆڕی ئەزموونی حکوومی و بەشداریکردنی شارەزاییەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان.

لەمیانەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە بەھێزکردنی ھاریکاری لە نێوان ھەردوولادا کرا و زیاتر لە ٣٠ دەستپێشخەرییان ڕاگەیاند بە سوودوەرگرتن لە شارەزایی ئیمارات لە بوارەکانی، سیستەمی بەڕێوەبردن و بەرزکردنەوەی ئاستی حکوومی، کە داشبۆردێکی ناوەندیی بۆ حکوومەتی ھەرێم دابین دەکات بۆ چاودێریکردنی پێشکەوتنەکان لە ھەموو وەزارەتەکاندا، ھەروەھا بڕیاردان باشتر و بەرپرسیارییەتیی بەھێز دەکات.

دەستپێشخەریی کۆدنووسانی کوردستانیش ڕاگەیەنرا، کە ئامانجی ڕاھێنانی ٣٠ ھەزار گەنجە لە بواری کۆدنووسین، زیرەکی دەستکرد و شارەزایی دیجیتاڵی، کە توانای نەوەی داھاتووی داھێنەر و خاوەنکارانی کوردستان بەھێزتر دەکات.

هاوکات شاندی ئیماراتی تیشکیان خستەسەر ئامانجی سەردانەکەیان کە دەستنیشانکردنی بوارەکانی ھاوکاریی دوولایەنەیە، لەوانە: ستراتیژی دیجیتاڵکردنی حکوومەت، پێشبینی داھاتوو، وەبەرھێنان و ئابووری، چاودێریی تەندروستی، گۆڕانی کەشوھەوا، فڕۆکەوانی، و پێشخستن و بونیاتنانی توانا مرۆییەکان و بەھێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە.

هەواڵی پەیوەندیدار