نێچیرڤان بارزانى و تۆماس باراك دۆخى سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن

ھەولێر-KDP. info - پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/10/21 به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆماس باراك باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له توركیا و نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخى سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد. له‌مباره‌یه‌وه هاوڕا بوون كه پێویسته كێشه‌كان له ناوچه‌كه به ڕێگه‌ى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، چاره‌سه‌ر بكرێن.
به‌ڕێز باراك سوپاس و ستایشى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوكارى و یارمه‌تیدانى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كورد له سووریا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها داواى به‌رده‌وامیى گێڕانى ڕۆڵه ئه‌رێنییه‌كه‌ى لێ‌كرد.




