لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران بانگەشەی پارتی دەستی پێکرد

سۆران-KDP.info- بە ئامادەبوونی ھەڤاڵ، سیداد بارزانی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بانگەشەی لیستی ٢٧٥ی پارتیمان دەستی پێکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی ھەڤاڵ سیداد بارزانی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز بڵند ئیسماعیل ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٠ی پارتیمان، بەڕێز ئازاد جوندیانی سیاسەتمەدار و کەسایەتی دیاری دەڤەری سۆران، بەرپرسان و جەماوەری دڵگەرمی پارتی لە سنووری ناوچەی زۆزک (فەرمانبەران)، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گڕ و تینەوە بە فەرمی دەستی پێکرد و کاندیدانی بازنەی هەولێر بۆ لیستی ژمارە ٢٧٥ ی پارتی دیموکراتی کوردستان ناسێنران.




