نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى توركیا كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/10/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزى توركیا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرسى ئاو له نێوان توركیا و عێراقدا، هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا داكۆكییان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا كرد. له‌مباره‌یه‌وه، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانیان به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى بۆ ئابووریى عێراق به‌گشتى له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه كولتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى توركیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.




