مهسروور بارزانی بۆ کۆچی دوایی دایکی سەرەخۆشی لە عیسمەت ڕەجەب دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 21ی 10ی 2025، مەسروور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عیسمەت ڕەجەب کادیری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
جێگری سەرۆکی پارتی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.




