مه‌حموود ئێزدی بۆ KDP: بانگه‌شه ده‌به‌ینه هه‌موو ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا و سه‌ركه‌وتنیش به‌ڕێوه‌یه

نه‌ینه‌وا-KDP.info- یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكسختنی پارتی له نه‌ینه‌وا ده‌ڵێ، له ڕۆژانی داهاتوودا چه‌ندین كه‌رنەڤاڵی جه‌ماوه‌ری له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ پاڵپشتیی لیستی 275ی پارتی ئه‌نجام ده‌درێن و سه‌ركه‌وتنیش به‌ڕێوه‌یه.
مه‌حموود ئێزدی، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی نه‌نیه‌وای پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا تا ئێستا به‌بێ ئاسته‌نگی گه‌وره به‌ڕێوه ده‌چێت و له سنووری هه‌ردوو لقی 14ی مووسڵ و 17ی شنگال پارتی ئاماده‌كاریی باشی كردووه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌موو پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وا پێشوازی له بانگه‌شه‌ی پارتی ده‌كه‌ن و متمانه به لیستی 275ی پارتی ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌و پشتگیرییه‌ش سه‌ركه‌وتن به‌ڕێوه‌یه.
یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی نه‌ینه‌وا گوتیشی، له ڕۆژانی داهاتوودا چه‌ندین رێوڕه‌سمی جه‌ماوه‌ری و كه‌رنه‌ڤاڵ بۆ پشتگیریی لیستی 275ی پارتی به‌ڕێوه ده‌چن و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌به‌ینه هه‌موو ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا.
مه‌حموود ئێزدی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی زانكۆ له سه‌نته‌ری شاری مووسڵ كراوه‌ته‌وه و پلانه‌كه ئه‌وه‌یه باره‌گای پارتی بگه‌ڕێنه‌وه هه‌موو ئەو شوێنانه‌ی پێش هاتنی داعش پارتی تێدا بووه، كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارتی هه‌یه و په‌یوه‌ندیی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وا هه‌یه.
قائید میرۆ




