سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیى سوپاى عێراق كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/10/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز فه‌ریقى یه‌كه‌مى ڕوكن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یاره‌ڵڵا، سوپاسالارى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانى باڵاى سه‌ربازى و ئه‌منیى عێراق پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێز سوپاسالارى پێشمه‌رگه و به‌رپرسان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئاماده‌ى بوون، هاریكاریى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كانى عێراق و ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى دوولایه‌نه‌ى ئه‌منیى نێوانیاندا، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و دۆخى سووریا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریى عێراق و سووریا ده‌كات. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كانى عێراقدا، هێشتا پێویستییان به هاریكارى و پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.

به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ستایش و پێزانینى بۆ ڕۆڵى سوپاى عێراق له بهرقهراركردنى ئاسایش و سه‌قامگیرى له وڵات كرد، هه‌روه‌ها پته‌وكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقى به پێویست له قه‌ڵه‌م دا. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سوپاسالارى عێراق دووپاتى كرده‌وه كه ئێستا هاریكاریى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه له باشترین دۆخدایه و له‌مباره‌یه‌وه ستایشى ڕۆڵى به‌ڕێز سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ى كرد.
پاراستنى ئاسایشى سنوور و دۆخى ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌تایبه‌تى له‌نێوان سووریا و عێراقدا، كۆتاییهاتنى ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق له ئه‌یلوولى 2026 و دۆخى دواى ئه‌و قۆناغه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.





