بەرپرسی لقی 18 بۆ KDP: ده‌توانم له ئێستاوه پیرۆزبایی بكەم چونكە سه‌ركه‌وتنی 275 مسۆگه‌ره

ئامێدی-KDP.info- به‌رپرسی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئامێدی ده‌ڵێ، به‌پێی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌رمه‌ی ده‌ستمان پێكردووه به هیمه‌تی كادیر و ئه‌ندامانی پارتی پێشبینیی به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك ملیۆن ده‌نگ ده‌كه‌ین، من له‌و باوه‌ڕه‌دام له هه‌موو ناوچه‌كانی پارتی ڕێژه‌ی ده‌نگی پارتی زیاد ده‌كات و سه‌ركه‌وتنی پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا مسۆگه‌ره و هه‌ر له ئێستاوه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی ده‌كه‌ین.
به‌هرام عه‌ریف یاسین، به‌رپرسی لقی 18ی ئامێدی پارتی، تایبەت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دایناوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سنووری لقی 18ی ئامێدیش به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌لایه‌ن كادیر و ئۆرگانه‌كانی حزب پلانی بانگه‌شه به شێوه‌یه‌كی جوان ئه‌نجام ده‌درێت، کە بێگومان ئالیه‌تێكی سه‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه هه‌موو ده‌نگده‌رانمان، خه‌ڵكی ئامێدیش پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رم له بانگه‌شه‌ی پارتی ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش ئاماده‌یی خۆمان نیشان داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی هاووڵاتیان هه‌یانه، خه‌ڵكی ئێمه، خه‌ڵكێكی دڵسۆزه و ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنی لیستی 275ی پارتیمان.
به‌رپرسی لقی 18ی ئامێدی ده‌شڵێت، هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باش له نێوان ئۆرگانه‌كانی پارتی و قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ری له سنووری ئامێدی هەیە و باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ لایه‌نێك ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره هه‌بێت، ده‌توانم هه‌ر له ئێستاوه پیرۆزایی سه‌ركه‌وتن له خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م و سه‌ركه‌وتنی پارتی و لیستی 275 مسۆگه‌ره.
به‌هرام عه‌ریف یاسین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش کرد، ئێمه ده‌مانه‌وێ ببینه حزبی ملیۆن و گه‌وره‌ترین حزبی عێراق و كوردستان، به‌پێی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌رمه‌ی ده‌ستمان پێكردووه به هیمه‌تی كادیر و ئه‌ندامانی پارتی پێشبینیی به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك ملیۆن ده‌نگ ده‌كه‌ین، من له‌و باوه‌ڕه‌دام له هه‌موو ناوچه‌كانی پارتی ڕێژه‌ی ده‌نگی پارتی زیاد ده‌كات و له ده‌ڤه‌ری ئێمه‌ش گومانی تێدا نییه ده‌نگی پارتی زیاد ده‌كات.
قائید میرۆ




