٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیداد بارزانی داوای لە كوردستانیان كرد دەنگ بەو لایەنە بدەن كه‌ بەرگریتان لێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

شێخان-KDP.info- سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی پەردە لادان لەسەر پەیكەری شەهید وەیسی بانی، شەهیدی ناسراوی كوردستان و سیمبولی بەرخودانی دەڤەری شێخان کرد و لە ڕێوڕەسمەکەدا، داوای لە هاونیشتمانیان كرد لە ڕۆژی دەنگدان دەنگ بەو لایەنە بدەن كە دڵنیان بەرگریی لە مافەكانتان دەكات.

لە دەڤەری شێخان، پەردە لەسەر پەیكەری شەهید وەیسی بانی، شەهیدی ناسراوی كوردستان و سیمبولی بەرخودانی دەڤەری شێخان لادرا، سیداد بارزانی، بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی لە مەراسیمەكە بەشداربوو.

سیداد بارزانی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، ئەو پێكەوەژیانە ئایینی و نەتەوەییەی لە دەڤەری شێخان هەیە، ڕەنگدانەوە و نموونەیەكی ئاشكرای ئەو برایەتی و تەباییەیە كە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستاندا هەیە.

سیداد بارزانی داوای لە كوردستانیان كرد لە ڕۆژی دەنگدان، ئەركی نیشتمانیی سەرشانتان بەجێ بگەیەنن و بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگی خۆتان بەو لایەنە بدەن كە دڵنیان بەرگری لە مافەكانتان و كەرامەتتان دەكات.

شەهید وەیسی بانی، سیمبولی خەبات و بەرخودانی كوردستانە كە هەر لەگەڵ گەڕانەوەی بارزانی نەمر لە یەكێتی سۆڤیەت، خۆی و چەندین كەسایەتیی عەشیرەتی مزووری سەردانی بەغدایان كرد و چوونە پێشوازیی بارزانی نەمر و هەر لەوێ بەڵێنی هاوخەباتی و تێكۆشانیان پێدا، تا ئەوەی لە 19-10-1978 گیانی خۆی پێشكەشی نیشتمان و خەباتی ڕەوای ڕزگاریخوازی كورد كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار