٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باڵیۆزی سوید پیرۆزبایی سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکوومەتی لە مەسروور بارزانی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز یورگن لیندسترۆم، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.

هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی سوید، پیرۆزباییی سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جیاجیاکاندا لە سەرۆکی حکوومەت کرد.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و دۆخی گشتیی عێراق و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار