جاف بۆ KDP: پارتی هیوای خه‌ڵكه و خه‌ڵكیش پشتیوانی پارتییه، بۆیه هێزی یه‌كه‌میشه

سلێمانی-KDP.info- سه‌رۆكی لیستی پارتی له بازنه‌ی سلێمانی ده‌ڵێ، هاووڵاتیان ده‌زانن كێ خزمه‌تی كردوون و به‌رگری له كیانی هه‌رێمی كوردستان كردووه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، پارتی هه‌ر به هێزی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه.
د. ئه‌شواق جاف، سه‌رۆكی لیستی پارتی له بازنه‌ی سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، وه‌ك كاندیدانی پارتی به‌وپه‌ڕی متمانه‌وە ده‌چینه ناو خه‌ڵك و بانگه‌شه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین، چونكه پارتی به پڕۆژه‌كانی و به‌رگریكردن له كیانی سیاسی و ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی كردووه به‌بێ جیاوازی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پارتی به پڕۆژه و خزمه‌تكردنی به خه‌ڵكی كوردستان ڕۆڵی دیاره، ئێمه‌ش وه‌ك كاندیدانی پارتی پابه‌ندی یاسا و رێساكانی كۆمسیۆنین له بانگه‌شه‌دا.
سه‌رۆكی لیستی پارتی له بازنەی سلێمانی گوتیشی، بانگه‌شه‌یه‌كی هێمنانه له‌لایه‌ن لیستی 275ی پارتی به‌ڕێوه ده‌چێت له سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین و ته‌واوی ئه‌و بازنه‌یه، خه‌ڵكیش پێشوازییه‌كی جوان له لیستی پارتی و كاندیدانی لیستی 275ی پارتی ده‌كەن.
ئه‌شواق جاف هەروەها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، خه‌ڵكی كوردستان زۆر هۆشیاره و ده‌زانێ كێ خزمه‌تی كردووه و پڕۆژه‌ی پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری كوردستان كردووه به‌بێ جیاوازی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ین متمانه به لیستی 275ی پارتی و كاندیدانی پارتی بده‌ن، چونكه پارتی هیوایه بۆ خه‌ڵك و به پشتیوانیی خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌ر به هێزی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه.
قائید میرۆ




